گه‌مارۆ نوێكانی ئامریكا بۆ سه‌ر پیشه‌سازییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌ ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی ئێران

0
914

ڕۆژی كورد :
له‌ درێژه‌ی زۆرترین گوشار بۆ سه‌ر ئێران، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١١ی دێسامبر ڕایگه‌یاند سێ كۆمپانیای چالاكی ئێرانی له‌ بواری گواستنه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ گواستنه‌وه‌ی “چه‌كه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان” كه‌وتنه‌ لیستی گه‌مارۆ نوێكانی ئه‌و وڵاته‌ و بایكۆت كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی نوێی وه‌زارتی خه‌زانه‌داری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا، دوو كه‌س و پێنج ڕێكخراو و كۆمپانیایه‌كی پێوه‌ندیدار به‌ پیشه‌سازییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئێران كه‌وتنه‌ ناو لیستی گه‌مارۆ نوێكانی وڵاتی ئامریكا و به‌ مه‌به‌ستی زۆرترین گوشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئێران بایكۆت كران و هه‌ر چه‌شنه‌ پێوه‌ندی ده‌ركی له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تیی و ڕێكخراوانه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا و به‌ پێی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئامریكا ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان پێوه‌ بكات به‌ توندی سزا ده‌درێت.
مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئامریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی لیستی گه‌مارۆ نوێكان بۆ سه‌ر ئه‌و ڕێكخراو كۆمپانیا پێوه‌ندیدارانه‌ به‌ هاوپیشه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی سه‌ر به‌ ڕژیمی ئێران و بانگه‌شه‌ بۆ یارمه‌تی له‌ گواستنه‌وه‌ و جێبه‌جێ كردنی چه‌كه‌ كۆمه‌ڵكۆژییه‌كانی و هاوكات ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ گرووپه‌ تێرۆریستییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ و ئامێره‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان بۆ وڵاتانی یه‌مه‌ن و لۆبنانی به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ دیاریكردنی ئه‌و بایكۆت و گه‌مارو نوێیانه‌ ناو برد.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی “ماهان” یه‌كێك له‌و ڕیكخراوانه‌یه‌ كه‌ پێشتریش كه‌وتبووه‌ ناو لیستی گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا. وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریكا له‌ خولی نوێی گه‌مارۆكانی ئه‌مجاره‌ی خۆی دژی پیشه‌سازییه‌ ئاسمانییه‌كانی ئێران سێ كۆمپانیای پێوه‌ندیداری دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی به‌ هۆكاری پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ كۆمپانیای ماهان خسته‌ ناو لیستی نوێكه‌ی گه‌مارۆ و گوشاره‌كانی ئه‌مجاره‌ی كه‌ بریتین له‌ كۆمپانیای “گه‌یت ویك” نیشته‌جێ له‌ وڵاتی ئه‌مارات، كۆمپانیای “گۆمی” كه‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ هۆنگ كۆنگه‌ و كۆمپانیای “جیهان دێستینه‌یشێنز” كه‌ سێ كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ و هاتووچۆن و یارمه‌تی كۆمپانیای ماهانیان كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی و گواستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌ تێرۆریستییه‌كان و ئه‌ندام و كه‌ره‌سته‌ و ئامێره‌كانیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێرشی مه‌ترسیداری هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی سۆپای سووریه‌ و فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی رووسیه‌ بۆ سه‌ر پارێزگای ئه‌دله‌ب
بابەتی دواترله‌ پاڕله‌مانی ئه‌وروپا كۆنفڕانسێك له‌ سه‌ر پرسی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ڕیوه‌ده‌چێت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.