گه‌شت و سه‌ردانی راوێژكار و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ پاریس و وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبری

0
1042

ڕۆژی كورد :
به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وایه‌تی كوردستانی “تاهیر هه‌ورامی” ڕاوێژكاری و نوێنه‌ری “ناوه‌ندی سه‌رۆك بارزانی” گه‌یشته‌ پاریس و له‌ نووسینگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداری دیاسپۆرای كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد.

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی نوامبر به‌ڕێز تاهیر هه‌ورامی نوێنه‌ر و ڕاوێژكاری ناوه‌ندی ڕێزدار سه‌رۆك بارزانی به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و دامه‌زرانی ناوه‌ندێك بۆ خزمه‌ت به‌ چه‌مكه‌ جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی، فه‌رهه‌نگ و هۆنه‌ر، ڕاگه‌یاندن، پرسی ژنان، مافی مرۆڤ و ده‌یان بابه‌تی پێوه‌ندیدار گه‌یشته‌ پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه‌ و به‌ یه‌شداری جڤاتێك له‌ كوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌ نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و شاره‌ پێك هێنا و بڕیار له‌ سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ خزمه‌ت به‌ كورد و كوردایه‌تی له‌ لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا. هاوڕێی به‌ڕێز “ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵایی” به‌رپرسی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو میوان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بانگهێشت كرابوون و به‌شداری ڕیوڕه‌سمه‌كه‌یان كرد. بڕیاره‌ ناوبراو له‌ ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی وڵاتی جیاجیاكانی ئه‌وروپایی بكات به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ كورده‌كانی دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپایی و تاوتوێكردن و دامه‌زرنی ناوه‌ندی هاوشێوه‌ بۆ خزمه‌ت به‌ چه‌مكه‌ جیاوازه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ دۆزی كورد و له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ نیشتمان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبێده‌نگی ژێده‌ره‌ فه‌رمییه‌كان و هه‌ژماری حه‌وت هه‌زار كه‌سی ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌ ئێران
بابەتی دواترمه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیه‌ ده‌كات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.