Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا

گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا

0
2743
Mahabad Osmani
مهاباد عوسمانی

 

گەلێک ژێردەستەو خاک داگیرکراو بێت ، یەکەم سیاسەتێک لە دوای سیاسەتی کردرایی داگیرکاری ، بە لارێدا بردن و ئاسمیلەی پەروەردەیی وچەی داهاتوویەتی ، کەوابوو لە نەبوونی ناوەند و ڕاگەیاندنێکدا کە نەتوانێت بەرهەڵستی وەها سیاسەتێکی تواندنەوە ببێتەوە ، لە ڕووحییەتی شۆڕشگێڕیدا ” دایک ” وەک یەکەم فاکتەری سەرەکیی بەرپەرچدانەوە ، ئەرکیكی ئەخلاقیی نەتەوەیی شۆڕشگێڕی دەکەوێتە ئەستۆ ، وەک چۆن لە کوردەواریدا ئافرەت خۆی ئافراندنە .

ئەوە لە کاتێکدایە داگیرکار بە تێگەیشتن لە وەها سیاسەتێک ، بە شێوەیی ڕواڵەتیی بەناوی ڕەچاوکردنی ماف بۆ ئافرەتانی خاک داگیرکراو ، هەوڵ دەدات ، هەرلە رێگەی ئافرەتانەوە بە تایبەت دایک ، وچەی داهاتوو لە بەها نەتەوەییەکان دابماڵێت .

کەوابوو لێرەدا ئەرکی دایک لە بەرپرسیارەتیدا ڕۆشنبیریی نەتەوەییە ، ڕۆشنبیریی نەتەوەییش بەرپرسیارەتی ئەخلاقی شۆڕشگێری لە ئەستۆ دەگرێت لە بەشی پەروەردەدا .

واتە دایک بە یەکەم مامۆستای ژیانی منداڵ دادەنرێت، ئەو کەسەیە کە  فێری کارامەیی سەرەتایی ژیانی دەکات، وەک قسەکردن و ڕۆیشتن، هەروەها سەرچاوەی هەموو زانیاری و ڕاستی و هەستەکانە بۆی، ئەو کەسەیە کە فێری هەستی مرۆڤایەتییان دەکات، وەک خۆشەویستی و بەزەیی و سۆز و خوو و ڕەوشتی باش، وەک یەکسانی و ڕێزگرتن و مێهرەبانی ، بەڵام هەمووی ئەمانە ئەگەر لە بەرژەوەندیی شوناسی نەتەوەییدا پێناسەی بۆ دانەرێژرێت ، پەروەردەیەکی سەقەتە .

ئەم شوناسە نەتەوەییش ، ناکرێت بە پێناسی فەلسەفەی نەتەوەیی بۆی شیبکرێتەوە لە کاتێکدا مناڵ گەشەی فکری نەگەیشتبێتە بڕیار دان ، بۆیە گرینگیدان بە وشە کوردییەکان و تەنانەت ئەو ناوەی لە مناڵ دەنرێت دەتوانێت یەکەم بنەماکانی پەروەردەی نەتەوەیی لە سەر هەڵچندرێت .

چونکە  تاقیکردنەوە زانستییەکان سەلماندوویانە کە زۆربەی ئەو بەها ئەخلاقییانە کە منداڵ لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانیدا فێری دەبێت، تا گەورە دەبێت لەگەڵیدا بەردەوامن وەک خۆشەویستی و ناخپاکیی و نشتیمان خۆشەویستی  ، یەکەم کاردانەوەی نشتیمان خۆشەویستیش مرۆڤ دوور دەکاتەوە لە خەیانەت و جاشێتی ، کەوابوو لە وەها پەروەردەیەکدا نشتیمان خۆشەویستی هەرخۆی دەبێتە بنەمای ڕۆشنبیری و مرۆڤی ڕۆشنبیریش هەرچی مرۆڤانە بیر بکاتەوە ناتوانێت پشت لە نەتەوەکەی بکات ، چونکە هەرخۆی نەتەوە یەکەم پێناس و شوناسبوونی مرۆڤبوونیەتی ، یەکم شوناسی مرۆڤبوونیش ئەدەب و ئەخلاق بەرزییە ، کەوابوو دیسانیش حەوجێدەبینەوە بەوەی مرۆڤی ئەخلاق بەرز و بە ئەدەب خەیانەت نشتیمان و تاکی گەلەکەی ناکات .

بۆیەش وشەی ” دایک ” لە هەمووزاراوە کوردییەکاندا پیرۆزترین وشەیە لە زمانی کوردیدا .

مهاباد عوسمانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
بابەتی دواترجێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان