ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کەمپەینێک لە ژێر ناوی “ئێمەش دەبین بە دەنگی سماقان” لە لایەن چالاکانی مەدەنیی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان پێکهاتووە.
ئەو کەمپەینە لە چالاکییەکانی خۆی لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی تلێگرام دەست پێکردووە، هەوڵ دەدات پشتگیریی بەرفراوانتر بۆ خەڵکی ناوچەکە و داواکاریی خەڵکی سەرشیو کۆبکاتەوە و بە هاودەنگی و هاوبیریی زیاتر، رێگاچارەیەک بۆ کێشە و پرسی ڕاگواستنی زبڵی مەریوان بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییە بدۆزێتەوە.
کەمپەینی “ئێمەش دەبین بە دەنگی سماقان” تا ئێستا دوو ڕاگەیێندراوی فەرمی داوەتە دەر و توانیویەتی پشتگیرییەکی بەرچاو لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ ئەو داواکارییە کۆبکاتەوە و کۆدەنگییەک پێک بهێنن.
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر داوای ئەو کەمپەینە، ئەمڕۆ ژومارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی ئاسایی لەبەردەم شارەوانیی مەریوان کۆبوونەوە.
لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوی ژمارە یەکی ئەو کەمپەینەدا هاتووە: “ماوەی زیاتر لە بیست ڕۆژە کە خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان بە مەبەستی پێشگرتن بە کاولکارییەکانی ناوەندە پێوەندیدارە حکوومەتییەکان لە مەریوان گیانی خۆیان کردووەتە قەڵغان بۆ پاراستنی ژینگەی نیشتمانی دایک.”.
بەڕێوەبەرانی کەمپەینی “ئێمەش دەبین بە دەنگی سماقان”، ڕایانگەیاندووە: “ئێمە وەک چالاکانی ژینگەپارێزی لاوانی کورد بە گشتی لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە بە ڕاگەیاندنی کەمپەینی پشتیوانی لە هاووڵاتییانی سەرشیوی مەریوان و دۆڵی سماقان، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەو هاووڵاتییە ناڕازییانە کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵەکانی خۆیان وەگڕخستووە کە پێش بە کاولکارییەکانی ناوندەکانی حکومەت لە کوردستان بگرن.”
چیای “سماقان” له تهنیشت بهردی گاڕان له ١٠ کیلۆمتریی خۆرههڵاتی شاری مهریوان، و لەسەر ڕێگای مەریوان-سەقز، هەڵکەوتووە، که پێکهاتووه له دارستانێکی چڕوپڕ و ههروهها ڕوهکه تایبهتهکان وهکوو: کهما، زهنگ، ههڵز، بهڕهزا، ڕێواس و ههزاران ڕوهکی دی. ههروهها شوێنێکی گهشتیارییه بۆ گهشتیاران، چونکە پردی مێژویی گاڕان و بهنداوی گاڕان لهنزیک ئهم شوێنه هەڵکەوتووە و هەروەها چهند کانیاوێکی دهگمهن که ئاوی ئهم کانیاوانه دهڕژێته ناو ڕووباری گاڕان، لەم دۆڵەدا هەڵدەقوڵێت. چیای سماقان له تهواو وهرهزهکانی ساڵدا بهتایبهت وهرزی بههار، خاوەن جوانییهکی بێوێنهیە و سەیرانگایەکی دڵڕفێنیشی هەیه. ئەم دۆڵە نزیک گوندەکانی گومەرەلەنگ، وێڵە، ماسیەر و…هتدە و بەگشتی بۆ خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان زۆر گرینگە.
لە بەشێک لە راگەیێنراوی ژومارەی دووی ئەو کەمپەینە لەمەڕ کێشە و گرفتەکانی ڕاگواستنی زبڵ و پاشماوەکانی شار بۆ ئو شوێنە هاتووە: “تەنیا لە شاری مەریوان ڕۆژانە ٦٨٠٠٠جۆری زبڵ و پاشماوە کە ٥٠٠ جۆری ئەم پاشماوانە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەیە، وەرهەم دێت؛ هەروەها ئەمە دەبێتە یەکێک لە سەرەکیتەرین هۆکاری بڵاو بوونەوە نەخۆشیی شێرپەنجە لە ناوچەکە و وەک بۆمبێکی کیمیایی بۆ ناوچەی سەرشیوی مەریوان مەترسیدار دەبێت. ئەم زبڵانە جگە لەوەی بۆ تەندروستیی خەڵک مەترسیدارە، گەورەترین زەبریش لە سروشتی ناوچەکە دەگەیەنێت؛ له ژەحراویکردنی خاک و ئاو و هەوای ناوچەکە بگرە تاکوو فەوتانی دارستان و جۆرە جۆربەجۆرەکانی گیا و ڕوەک.”
ئەندامانی کەمپەین داوا دەکەن، خەڵکی کوردستان بە گشتی و بە بێ جیاوازی، هاندەر و پشتیوان و هاریکاریان بن.