کیمیو جۆنگ ئۆنی خوشکی ڕێبەری کۆریای باکوور هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکیی دژ بەکۆرەی باشوور دەکات لە ئەگەری ئەوی کۆرەی باشوور کارێکی سەربازیی دوژمنکارانە دژ بەوڵاتەکەی ئەنجامبدات.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لەکەناڵی KCNAی فەرمی کۆرەی باکوور بڵاوکراوەتەوە، کیم یو جونگ رایگەیاندوە، “هەرچەندە سیئۆل دوژمنێکی سەرەکیی وڵاتەکەمان نییە، بەڵام ئەگەربێتو ئەو وڵاتە هەر کارێکی سەربازیی دوژمنکارانە ئەنجامبدات، ئەوە بەبەکارهێنانی جبەخانە ناوەکییەکەمان وەڵامی دەدەینەوە”.
لێدوانی کیم یو جونگ دوای ئەوەدێت، سوە ووکی وەزیری بەرگریی کۆرەی باشوور هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، سوپای کۆرەی باشوور تواناو لێوەشاوەیی ئەوەی هەیە گورزی سەربازیی لەدامەزراوەکانی سەرکردایەتییو پشتیوانی سوپای کۆرەی باکوور بدات، ئەگەرهاتو هەر ئاماژەیەک بۆ تەقاندنی مووشەک بەئاراستەی وڵاتەکەیان بکڕیت.
سوە ووکی جەختیکردۆتەوە، “سوپای کۆرەی باشوور بەردەوامدەبێت لەپەرەپێدانی مووشەکی بالیستی دوورمەوداو وردپێک، بەشێوەیەک توانای وێرانکردنی دامەزراوەکانی دوژمنی هەبێت”.
لێدوانە توندەکەی وەزیری بەرگریی کۆرەی باشووریش دوای ئەوەهات، لەڕۆژى 2ى ئاداری ئەمساڵ پیۆنگ یانگ موشەکێکی بالیستی نوێی تاقیکردەوە، کە لەلایەن مون جای ئینی بەتوندی سەرکۆنەکرا.