Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کیانووش روستەمی، باشترین وەرزشوانی جیهان لە هەڵگرتنی قورسایی بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا

کیانووش روستەمی، باشترین وەرزشوانی جیهان لە هەڵگرتنی قورسایی بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا

0
1481

ڕۆژی کورد: كیانوش ڕۆستەمی، وەرزشوانی کوردی کرماشانی، لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانیی هەڵگرتنی قورسایی وەك باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.

 ڕۆستەمی ساڵی ڕابردوو میدالیای  زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی بڕازیل لە وەرزشی هەڵگرتنی قورسایی وەدەست هێنا.

ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیهانیی هەڵگرتنی قورسایی، 6 وەرزشوانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ینۆ بزۆكۆیچ‌و بۆ باشترین یاریزانی ئەو وەرزشە لەساڵی 2016دا بەربژێر كردبوو كە كیانوش ڕۆستەمی یەكێك لەو ٦ کەسە بوو.

هەڵبژاردنی باشترین یاریزان بە دەنگی خەڵك‌و لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی هەڵگرتنی قورسایی جیهان ئەنجامدراوەو ڕۆستەمی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

كیانوش ڕۆستەمی خەڵكی شاری شائابادی پارێزگای كرماشانە و پاڵەوانی كێشی 85 كیلۆگرامە لە هەڵگرتنی قورسایی لە ئاستی جیهانە.

ڕۆستەمی لە یارییەكانی ئۆڵەمپیادی ڕیۆی بڕازیل ساڵی ڕابردووی زایینیدا، پلەی یەكەمی وەدەستهێنا‌و لە ئۆڵەمپیادی لەندەنیش مدالیای زیوی بە دەستهێنا.

خاڵی جێگای سەرنج لەسەر ئەو یاریزانە كوردە ئەوەیە كە ناوبراو بەبێ ڕاهێنەر خۆی ئامادە دەكات، هەر ئەوەش بووەهۆی ئەوەی كە 3 ڕۆژ لەمەوبەر ڕاهێنەری تیمی هەڵگرتنی قورسایی ئێران ناوی ئەو یاریزانە كوردە بۆ بەشداریكردن لە یارییە ئاسیاییەكان لابدات‌و ڕێگەی بەشداریكردنی پێنەدا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێوڕەسمی کەلتووریی “بێڵندانە” لە گوندی قەڵاڕەش ـی سەردەشت بەڕێوە دەچێ
بابەتی دواترگەشەکردن و پێشکەوتنی سیاسی لە گرەوی پاراستنی “ئەخڵاق” دایە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان