دەڤەری بانە بە شار و گوندەوە، بە پێشقەدەم بوونی چەند مامۆستا و چالاکێکی ئەدەبی و مەدەنی، لە ماوەی ساڵی ڕابردووی هەتاویدا، زیاترین پشکی لە گەشەی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردی لە کوردستانی ڕٶژهەڵاتدا هەبووە. لە درێژەی ئەو چالاکیانەدا، کۆڕێکی تر پێدانی بڕوانامه به ده‌رچوانی خولی فێرکاری ڕێنووسی زمانی کوردی لە بانە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، له‌و کۆڕه دا که له لایه‌ن “ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی فه‌رهه‌نگی هاژه‌ی کۆخان” له تالاری لاوانی شاری بانه به‌ڕێوه‌چوو، 212 که‌س لە قوتابیان له دوو رەگەزی نێرینە و مێینە، بڕوانامه‌ی فێربوونی زمانی کوردیان پێ بەخشرا.
له‌و کۆره دا که به سروود و حه‌یران و بابه‌تی زانستی و شێعر ڕازابۆوه، بێجگه له هونه‌رمه‌ند و شاعیرانی بانه له شارەکانی سه‌رده‌شت و بۆکان ـیشه‌وه‌ر چەندین کەس و میوان بەشدار بوون.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی-فه‌رهه‌نگیی هاژه، ئەرکی مامۆستایەتی و ڕاهێنانی ئەو ٢١٢ کەسەیان لە ئەستۆ بووە و بە سەرکەوتنەوە کۆتاییانە بە خولەکە هێناوە.
بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەو قوتابیانە کە بڕوانامەی زمانی کوردیان وەرگرتووە خەڵکی ئەم گوند وشار و شارۆچکانه بوون: بانه، مه‌نیجه‌ڵان، کانی سوور، کۆخان، یاکوباوا و به‌رده‌ڕه‌ش و ئەنجێنەیش.
پێشتریش، شه‌وی 17ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1396ی، هه‌تاوی، کۆڕێک بۆ ڕیز لێنان و پێدانی بڕوا نامه و ڕێزنامه به قوتابیانی پۆله‌کانی زمانی کوردی له گوندی نێزه‌ڕۆی بانه به‌ڕێوه چوو
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین له درێژەی چالاکیه‌کانی خۆیدا له گوندی نێزه‌ڕۆ ـی سه‌ر به بانه خولێکی خوێندن وپەروەردەبون بە زمانی کوردی بەڕێوە برد.
لەو خولەدا، 33 قوتابیی منداڵان و گه‌وره‌ساڵان کە لەلایەن مامۆستا هیدایەت عادڵی ـیەوە خوێندن بە زمانی کوردیان تەواو کرد، ڕێزنامه و بڕوانامه‌یان پێ بەخشرا.