Google search engine
ماڵەوە بژارده‌ی سایت کۆمەڵە شیعری “فرمێسکی هەتاو” لە وڵاتی سوید، چاپ و بڵاو بۆوە

کۆمەڵە شیعری “فرمێسکی هەتاو” لە وڵاتی سوید، چاپ و بڵاو بۆوە

0
2057

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، کۆمەڵە شیعری “فرمێسکی هەتاو”، بەرهەمی خەلیل عەبباسی، شاعیری کوردستانی خۆرهەڵات بە نازناوی (هیوا)، لە باژێڕی ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، چاپ و بلاو بۆوە.

پەرتووکی “فرمێسکی هەتاو” لەلایەن چاپخانەی (Arzan) لە باژێڕی ستوکهۆڵم و لە ١٤١ لاپەڕدا بڵاو بۆتەوە و لەوێش دەفرۆشترێت.

خەلیل عەباسی
خەلیل عەبباسی

خەلیل عەباسی، خەڵکی شاری سەردەشت ـی کوردستانی خۆرهەڵاتە و لە ساڵی ١٩٩٢ی زایینیەوە لە وڵاتی سوید دەژی.

خەلیل عەبباسی لەمبارەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد لەمەڕ ناوەرۆکی شیعرەکانی ئەو پەرتووکە گوتی: “بەشێکی کەم لە شیعرەکان بە شێوەی کلاسیک و بەشی زۆرتر و سەرەکییان بە شێوەی شێعری نوێ هۆنراونەتەوە”.

ئەو شاعیر و نووسەرە کوردەی نیشتەجێی وڵاتی سوید لەمەڕ بەرهەم و کارەکانی لە داهاتوودا گوتی: “لە ئێستادا پەرتووکێکی چیرۆکیشم بەدەستەوەیە  و بە تەمام لە ساڵی داهاتوودا بەچاپی بگەیەنم.”

یەکێک لە شیعرەکانی پەرتووکی “فرمێسکی هەتاو”.

شێعرێکی بێ کۆتایی
ئازیزەکەم
ویستت شێعرێکت بۆبنووسم
کە هەرگیز کۆتایی نێیە و
هەموو چرکە و ساتێک نوێبێتەوە
ویستت ئەم شێعرە
لە رەنگی پەلکەزێرینەو
لە تیشکی ئەستێرەکان بێ
ویستت یاقوتی بنی زەریاکانی تێدابێ
لە بۆنی مێخەک خۆشتر
لە پێکەنینی مناڵ دڵگیرتر
من نەمدەزانی
مەرجی ئەوینداری ئەوەندە گرانە
لە بنی زەریاکان دا گەڕام
جوانترین یاقوتم بۆت هێنا
لە گەل ئاسمان دا رێککەوتم
پەلکەزێرینەم بداتێ
رۆژ و مانگ و ئەستێرەکان
بوونە هاورێم و
زۆر یاریدەیان کردم
بەڵام ئاخ لە دەست تۆفان و گژەبا
چاوچنۆکانە وبێرەحمانە
رووتیانکردم
ئاخر لەو سەرزەمینە پاشاگەردانیەدا
هەرگژەبایەک حاکمێکە و
رێگانادەن داری ئەوین
چرۆدەرکا
لە رێگادا ئەوهەموو
گولە ناسکانەم بینی
کە سەریان هەڵبڕابوو
فرێدرابوون
پەڕپەڕکرابوون
ئەگەرچی ئەوینداری زۆرگرانە
بەڵام بەبێ ئەوین دەبێ چ بکەم
ئازیزەکەم
بەڵێنت پێدەدەم،ڕاناوەستم
ئەگەر لەو رێیەدا
سەریشبنێمەوە
بەڵێن لە تاڤگەکان وەردەگرم
لە گەل هاژەیان ناوی تۆ بچڕن
من پێموابوو شێعرهەمووی
باسی جوانییە
نەمدەزانی لەو کاتەی کە خەیاڵ
بەدوای گولستان دا دەگەرێ
تووشی ئەو هەموو
رووبارە خوێنە دێ
یان ئەو کاتەتی خەیاڵ لەدەریا دا
بەدوای یاقوت دا دەگەرێ
تووشی تەرمی مناڵی خنکاودێ
ئاخر زەمەن و قەدەر
بۆئاوایان لە ئێمەکرد
ئازیزەکەم
بەلێنت پێدەدەم
ئەگەر نەشتوانم
ئەوشێعرەت بۆبنووسمەوە
هەر رێبوارێکی بەوەفای
رێگای ئەوینت بم و
پڕبەدڵ بڵێم
خۆشمدەوێی
خۆشمدەوێی
ستۆکهۆڵم
٢٠١٦/١/٢٧

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداعش یەک ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ سەری جوانا پاڵانی، کوردی نیشتەجێی دانمارک دەست نیشان کرد
بابەتی دواترژیاننامەی ئەڕەبێ شەمۆ، باوکی رۆمانی کوردی، دامەزرێنەری پیتی کوردیی لاتین
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان