Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کۆماری ئیسلامی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرمانی نوێی ترامپ، باڵوێزی سویسی بانگ...

کۆماری ئیسلامی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرمانی نوێی ترامپ، باڵوێزی سویسی بانگ کرد

0
988

ڕۆژی کورد: وەزارەت دەرەوەی ئێران، باڵوێزی وڵاتی سویس کە وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران ئەژمار دەکرێ بانگ کرد تا نارەزایەتیی خۆی لە هەمبەر فەرمانی دۆنالد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ قەدەغەکردنی چوونی شارۆمەندانی حەوت وڵاتی مسوڵمان و لە ناویاندا ئێران، پێ ڕابگەیێنێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییئیرنا، لە نووسراوەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە واشنگتۆن داویەتی بە باڵوێزی وڵاتی سوئیس نووسراوە کە فەرمانی ترامپ لەسەر بنەمای بابەتی درۆ و جیاوازی نانەوەیە و بەپێچەوانەی کونوانسیۆنی ناودەوڵەتیی مافی مرۆڤە.

ئەمڕۆ ژومارێکی زۆر لەو ئێرانیانەی کە دەیانویست لە ئەمریکا سەفەر بکەن، پێشیان پێگیرا و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لاپەڕەیەکیان دراوەتێ کە لە ئەگەری واژۆکردنی، ڤیزای شنگێنی ئەو کەسانە هەڵدەوەشێتەوە.

دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانێکی کردەیی دەرکردووە کە بەو پێیە، بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ، شارۆمەندانی ئێرانی، عێراقی، سووریەیی، سودانی و سومالی و یەمەن بۆیان نیە بچنە ئەمریکا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژکردەوە بەو فەرمانە ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی هاوشێوەیان دەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووترامپ ٣٠ ڕۆژی دەرفەت دا بە ئەرتەشی ئەمریکا تا گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ شکستدانی داعش بخەنە ڕوو
بابەتی دواتردیوانی شێعری “بێسارانی” چاپ کرایەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان