کوژران و برینداربوونی ٩ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە ئورمیە

0
1498

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لەلایەن سەرچاوەکانی ناوخۆیی سەر بە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هەنگی سنووریی ڕژیم لە ئورمیە و هێزێکی کوردیدا، ٩ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژراون و بریندار بوون.

لەو تێکهەڵچوونەدا، ٢ کەس لە مەئموورانی ڕژیم کوژراون و ٧ کەسیشیان بریندار بوون کە دەگوترێ دۆخی جەستەیی ٣ کەسیان ناجێگیرە.

ڕاگەیێنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردۆتەوە کە ئەو تێکهەڵچوونە لە نیوان هێزەکانی ڕژیم و گریلاکانی پژاک هاتۆتە ئاراوە بەڵام تا ئیستا هیچ هێز و لایەنێکی کوردی ئەنجام دانی ئەو عەمەلیاتەی وەئەستۆ نەگرتووە.

چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ناوی یەکێک لە کوژراوەکانیان “سەرهەنگ دووهەم، فیرووزی” ڕاگەیاندووە.

ناوی بریندارەکان بەو شێوەی خوارەوەیە:

١- ئیستوار دووەم، ڕەزا نیعمەتی

٢- گرووبان یەکەم، مستەفا بەسیر

٣- گرووبان یەکەم، ئەمین میرزایی

٤- حوسێن قارەمانی- سەرباز

٥- هادی ئەسڵانی- سەرباز

٦- سەعید تەقی لوو- سەرباز

٧- سیامەک محەمەدی- سەرباز

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفەرماندەیەکی پلە بەرزی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە موسڵ کوژرا
بابەتی دواتر٥٩<٤١