لە دەڤەری پیرانشار، لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ڕژیمی ئێران، ٦ پاسدار کوژران و ٥یش بریندار بوون.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد لە پیرانشار، لە تێکهەڵچوونی نشفتئ؛ق 15:00چوارشەممە ٣ی ژانویە/١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە نێوان پێشمەرگە و پاسداران، ٦ پاسدار کوژراون و لانیکەم ٥ پاسداریش بریندار بوون.
دەگوترێ ئەو شەڕە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پاسدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ئاوایی کۆنە لاجانی سەر بە شاری پیرانشار ڕووی داوە.
بەپێی زانیاریەکان، پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە بەڵام ئەو هەواڵە تا ئیستا پشتڕاست نەکراوەتەوە،
ناوی کوژراو و بریندارەکان دوابەدوای پشتڕاست کرانەوە، بڵاو دەکرێتەوە.
ناوی یەکێک لە کوژراوەکان مەلا برایم چەمێ، جاشی سپای تیرۆریستیی پاسدارن، ڕاگەیێندراوە.
ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.