Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کوژرانی زیاتر لە ٥٠ ئێرانی لە تەقینەوەیەک لە حیلەی ئێراق

کوژرانی زیاتر لە ٥٠ ئێرانی لە تەقینەوەیەک لە حیلەی ئێراق

0
1203

 ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ڕێژ کراو لە ناو پۆمپی بەنزینێک لە شاری “حیلە”، لانیکەم ٧٠ کەس کوژراون کە دەگوترێ بەشی زۆرینەیان ئێرانین.

ڕۆژی کورد: هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەمبارەوە بڵاوی کردەوە کە ئەو تەقینەوەیە لە گوندێکی باکووری لە نزیک حیلە کە لە ١٢٠ کیلۆمیتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا هەڵکەوتووە تەقیوەتەوە. شوێنی تەقینەوەکە ٨٠ کیلۆمیتر لەگەڵ کەربەلا مەودای هەیە.

لە کاتی ئەو تەقینەوەیەدا ئوتوبووسی هەڵگری زیارەتکەرە ئێرانیەکانیش لە نزیکیی ئەو پۆمپی بەنزینە بووە، هەرچەند تا ئێستا ڕێژەی دروستی کوژراوەکان دیار نیە بەڵام پێدەچێ لانیکەم ٥٠ کەسی ئێرانی کە بۆ سەردانی گۆڕی ئیمام حوسێن چووبوونە کەربەلا لەو تەقینەوەیەدا کوژراوبن.

تا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوەیەی وەئەستۆ نەگرتووە.

کۆماری ئیسلامی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە کەربەلای وەک نیشاندانی هێزی خۆی خستبۆ بەر باس و ئەمساڵ و بە پێی لێدوانی میدیاکانی ڕژیم، بەشداریی زۆری خەڵک لە ئەم ڕێوڕەسمەدا نیشانەی هێزی کۆماری ئیسلامی و شێعە بوو و کۆماری بەردەوام لە هەوڵدایە چ لە نێوزیارەتکاران و چ لە رێگای راگەیاندن ئەو رێورەسمە لە چوارچێوەی ئایینی بێنیتە دەرێ و بیخاتە چوارچێوەی سیاسەتی ناوچەی و تەنانەت رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن  وەک دەرفەتێک بۆ وەدەستخستنی بەرکرێگیراوی زیاتر بۆ شەرە نیابەتییەکانی ناوچەکە سەیری دەکات، دیارە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە باوەرمەندانی ئایینی لە کردەوە ئایینییەکانی کۆماری ئیسلامی دردۆنگ بن و بە چاوی گومانەوە تێبڕوانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێران لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی “بەرجام” بەردەوامە
بابەتی دواترگفتوگۆی یەکیەتیی ئەرووپا لەگەڵ تورکیا رادەگیرێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان