Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان کوریای باکوور، نوێترین موشەکی ئەوپەڕی ویشکارۆیی خۆی بە سەرکەوتنەوە تاقی کردەوە

کوریای باکوور، نوێترین موشەکی ئەوپەڕی ویشکارۆیی خۆی بە سەرکەوتنەوە تاقی کردەوە

0
1054
People watch as coverage of an ICBM missile test is displayed on a screen in a public square in Pyongyang on July 29, 2017. Kim Jong-Un boasted of North Korea's ability to strike any target in the US after a second ICBM test that weapons experts said on July 29 could even bring New York into range -– in a potent challenge to President Donald Trump. / AFP PHOTO / Kim Won-Jin

ڕۆژی کورد: کیم یونگ ئون، دیکتاتۆری بەرزەفڕ و گەنجی کوریای باکوور، لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، ئەو موشەکە نوێیە دەتوانێ بگاتە هەموو شوێنێکی وڵاتی ئەمریکا و بیپێکێ.

لە حاڵێکدا کە کیم یونگ یان، بانگەشەی هەڕەشە لەسەر ئەمریکا دەکات، پسپۆرانی سەربازیی ئەمریکا و ژاپۆن، بە لێکدانەوەی ئەو مووشەکە باس لەوە دەکەن کە ئەو مووشەکە نوێیەی کوریای باکوور، تەنانەت ناتوانێ بگاتە ئالاسکا و هاواییش.

ئەو مووشەکە کە بە مووشەکێکی ئەوپەڕویشکارۆیی باسی لێوە دەکرێ، بە دوای مووشەکی “هاوسۆنگ ١٤” دا ساز کراوە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لەلایەن کوریای باکوورەوە تاقی کراوەتەوە.

ئەو مووشەکە لە کاتێکدا تاقی کراوە کە ئەمریکا زنجیرەیەکی نوێی گەمارۆکانی بە دژی ئێران، ڕووسیە و کوریای باکوور، پەسەند کردووە و بڕیارە دوای ئەوەی دەوڵەتی ترامپ، واژۆی کرد بخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو زنجیرە گەمارۆ نوێیانە کە دوای تاقیکرانەوە مووشکی بالستیکیی “سیمورغ” لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هاتوونەتە ئاراو و بە جیدی هەڕەشە لە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەک باسکی بەهێز و سەرەکیی ڕژیمی ئێران دەکەن، تووڕەیی و دژکردەوەی وڵاتانی ئوروپاییشیان لیکەوتۆتەوە.

یەکیەتیی ئوروپا، ئاڵمان و فەڕانسە، لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەو گەمارۆیانە، هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانیان لە ڕووسیە و ئێران و ئەمریکا تەنیا و تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبینێ و بۆی گرنگن.

کۆریای باکوور، ماوەیەک بەر لە ئێستا، هەڕەشەی لە ئەمریکا کردبوو کە لە ئەگەری هەوڵ دان بۆ گۆڕینی ڕژیم لەو وڵاتە، هێرشی ناوکی دەکاتە سەر.

تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە نوێیە، وەک هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ ئەمریکا دێتە ئەژمار کە کوریای باکوور بەو مووشەکە کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکیشی هەیە، هێرش بکاتە سەر ئەمریکا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپرسی یەکگرتنەوەی دێمۆکراتەکان و چەند تێبینی‌یەک
بابەتی دواتریەکێکی تر لە مۆرەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە شنۆ، سزا درا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان