ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بەشێک لە کوردستانیانی کوردستابی ڕۆژئاوا، بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشە هەواییەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، ڕێپێوانێکیان وەڕێخست.
خەڵکانی ناڕازی ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و بۆ مەحکووم کردنی هێرش و دەست درێژییەکانی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستان، ئەو ڕێپێوانەیان وەڕێختستووە.
لە هەمان کاتدا هەندێک لە سەرچاوەکان باس لە ئامادەیی تەواوی هێلی کۆپتێرەکانی هاوپەیمانان لە سنوورەکانی نێوان کوردستانی ڕۆژئاوا و تورکیە بە مەبەستی پێشتگرتن بە هێرشەکانی تورکیە دەکەن.
دەگوترێ لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا، هێلی کۆپتێرەکان بە بەردەوامی لەو ناوچانە لە هاتووچوو دابوون.