Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان کوردانی قەوقاز داوای پاراستنی شوناس و زمانی کوردی دەکەن

کوردانی قەوقاز داوای پاراستنی شوناس و زمانی کوردی دەکەن

0
1977
کۆنفرانسی کوردانی قەوقاز

 

کۆنفرانسی کوردانی قەوقاز داوا دەکات زمان و شوناسی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بپارێزرێت و چەند دەستپێشخەرییەک بۆ ئەو مەبەستە رادەگەیێنێت.

رۆژانی 25 و 26 ی گەلاوێژ لە شاری تبلیسی پایتەختی جۆرجیا، بە بەشداری ژمارەیەک لە زمانزان، نووسەر و لێکۆڵینڤانانی کورد لە وڵاتانی ناوچەی قەوقاز و کوردانی وڵاتانی دیکە، کۆنفرانسێک بە ناونیشانی “کوردانی قەوقاز و روانگەی نەوتەوەیی” بەڕێوەچوو.

راگەیێندراوی کۆنفرانسەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانج لە چالاکییەکە “باشکردنی هاوئاهەنگیی کۆمەڵانی خەڵکی کورد بووە بۆ پاراستن و پێشخستنی ناسنامەی کوردی”و تاوتوێکردنی هەندێ “بابەتی  گرنگ”ی پەیوەست بە کورد.

راگەیێندراوی کۆتایی کۆنفرانسەکە دەڵێت، “ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە دەرەوەی کوردستان بەهۆی زۆر هۆکار لە ژێر مەترسیی ونبووندایە. ئێمە داوا لە هەموو رێکخراوە کوردستانییەکانی جیهان دەکەین بۆ رزگارکردن و پێشخستنی ناسنامەی کوردی لە وڵاتانی خۆیان، بەرنامە رێکبخەن.”

یەکێکی دیکە لەو راسپاردەکانی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە “لیژنەیەکی زانستی پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی یەکگرتوو ئامادەبکەن تاوەکو کوردانی دەرەوەی وڵات فێری زمانی کوردی بکەن.”

قەوقاز ناوچەیەکی جوگرافیی نێوان دەریای خەزەر و دەریای رەشە، وڵاتانی جۆرجیا، ئەرمینیا، ئازەربایجان و چەند بەشێکی باشووری رووسیا دەگرێتەوە. بە گوێرەی دوایین سەرژمێرە فەرمییەکان، زیاتر لە 170 هەزار کورد لەو ناوچانە دەژین، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی راستەقینەیان زیاتربێت.

کۆنفرانسەکە داوا دەکات کۆمەڵەیەک لە زانایان و پسپۆڕانی کورد پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی “پەرتووکێکی یەکگرتووی وانەی زمانی کوردی و لە پاشەڕۆژیشدا ئەلفوبێیەکی یەکخراو ئامادە بکەن.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومێکوتەی مەیموون لە ئەفریقا پەرە دەستێنێت و مەترسییە بۆ گشت جیهان   
بابەتی دواترمەسعوود پزشکیان : بڕیارەکانی خامنەیی ڕووناککەرەوەی رێگای داهاتووی ئێمەن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان