Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کورتەفیلمی، دەرهێنەری خۆرهەڵاتی گەیشتە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی “Equality” ـیی ئەمریکا

کورتەفیلمی، دەرهێنەری خۆرهەڵاتی گەیشتە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی “Equality” ـیی ئەمریکا

0
1073
کورتە فیلمی “by my side” لە دەرهێنانی زانیار محەمەدی نیکو گەیشتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی “Equality” ئەمریکا
ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، کورتە فیلمی دێکۆمێنتاری”by my side” لە دەرهێنانی زانیار محەمەدی نیکو دەرهێنەری کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی “Equality” ئەمریکا بەشداری کرد و گەیشتە قۆناغی کۆتایی فیستیڤاڵەکە و سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
هەروەها

کورتە فیلمی “هێلکەو ڕۆنی سوتاو” لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد “ئیدرس عەبدی” لەیەکەمین خولی فیستیڤاڵی کورتە فیلمی  نێودەوڵەتی ئۆردۆن لەبەشی پێشبرکێ بەشدارە.

ئەم کورتە فیلمە بە نووسین و دەرهێنانی “ئیدریس عەبدی”و بە رۆڵ بینینی “شیلان وەکێڵی” لەساڵی ٢٠١٦ بەرهەم هاتووە، کە ماوەکەی ١٤:٥٢.

کورتە فیلمەکە باس لە چیرۆکی ئافرەتێک دەکات کە دوای ئەوەی تووشی تاوانی کوشتن دەبێت بەهۆی کێشەی دەرونیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.

ئەم کورتە فیلمە تا ئیستا لە چوار فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ” سەماوەی عێراق، فیلمی کۆتای لاوانی ئاسیا، نێودەوڵەتی ئۆردۆن، Industry BOOST Competition” بەشداری کردووە. جێ ئاماژە پێکردنە کە ئەم کورتە فیلمە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەماوەی عێراقی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.

سەرکەوتنی فیلمسازە کوردەکان ئەمساڵ زۆر بەرچاوە، ئەمساڵ بەرهەمی فیلمسازە کوردەکان، لە فستیڤاڵی «IDFA»بەڵگەفیلمی  ئامستێردام، درەوشانەوە و خەڵاتەکانیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

مژاردی ئەو بەڵگەفیلمانە “شەڕی داعش” و ماڵ کاولییەکانی کوردەکان و هەروەها بەرخۆدانی قارەمانانەی کوردەکان لە هەمبەر ئەو دوژمنەی مرۆڤایەتی بوو.

فیلمی “شوێنێک بۆ خۆحەشاردان نیە” لە دەرهێنانی زەردەشت ئەحمەد، کە بەرهەمی هاوبەشی سوئێد و نۆروێژ بوو دوو خەڵاتی بردەوە و هەروەها فیلمی “ڕادیۆ کۆبانی”، لە دەرهێنانی ڕێبەر دۆسکی کە باس لە گەڕانەوەی خەڵکی کۆبانی بۆ ئەو شارە لەدوای شەڕ دەکات، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی هولەندـیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

بەرهەمهێنەری هەر دوو بەڵگە فیلمەکەش، کوردن.

بەڵگەفیلمی “گەڕانەوە” لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی دەرهێنەری کورد، زەهاوی سەنگاوی، یەکێکی تر لەو فیلمانە بوو کە لەم فستڤاڵەدا نمایش کرا. ئەو فیلمە چیرۆکی کچە کوردێکە بە ناوی شیلان کە نیشتەجێی وڵاتی سوید و بە شێوەی خۆبەخش و بە مەبەستی یارمەتیدان بە کوردەکان دەگەڕێتەوە کوردستانی باشوور تا یارمەتیی کوردە ئێزیدیەکان بدات.

بەپێی هەواڵی بی بی سی فارسی، فیلمی “بەرد” تەنیا فیلمی ئێرانیی بەشدار لەو فستیڤاڵەی وڵاتی هولەند بوو کە ڕەحیم جەعفەری، دەرهێنەری ئەو فیلمەیە کە ئەویش بەرهەمێکی کوردیە و باس لە ژیانی ژنێکی کورد دەکات کە لە ڕێگای فرۆشتنی بەرد، ژیانی خۆی دەرباز دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکیەتی نیشتمانی لەکۆنفرانسی “SI” حیزبەکانی رۆژهەڵاتی پەراوێز خست
بابەتی دواترتورکیە هیرشی هەوایی کردە سەر بنکەکانی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان