نووسینی : مامۆستا عه‌لی عابدی
مۆجته با میرزاده ساڵی 1324 هه‌تاوی له شاری کرماشان له دایک بووه و تا کلاسی پێنجی سه‌ره‌تایی له شاری ئیلام ژیاوه و سه‌ره‌تایی کاری مووزیکی هه‌ر له‌و شاره ده‌ست پێکردووه.
وه‌کی میرزاده بۆ خۆی ده‌ڵێ : ئه‌و یه‌که‌م که‌س بووه که له شاری ئیلام غیره‌تی مناڵان و گه‌نجانی شکاندووه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆسیقا بژه‌نێ. مامۆستا مۆجته‌با میرزاده هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیه‌وه به که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سه‌ی ده‌وروبه‌ری وه‌ک کاسه‌و که‌وچک و دواتریش به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامێری فلووت و سه‌نتوور به بێ مامۆستا توانی مووزیکێکی سه‌رتایی فێربێت و له کلاسی شه‌شمی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه کرماشان.
باوکی ناوبراو به هۆی سه‌یی بوونیه‌وه رازی نه بوو که کوره‌که‌ی وه‌دوای کاری مووزیک که‌وێ به‌ڵام پێداگری و تکای یه‌کێک له دۆستانی باوکی، باوکی رازی ده‌کات “ڤیۆڵۆنێک” بۆ موجته‌با بکرێت. موجته‌بای وریا و شه‌یدای مووزیک به وره‌یه‌کی بێ هاوتا شه‌و و رۆژ خه‌ریکی پروڤه ده‌بێت و له ساڵی 1338 هه‌تاوی ده‌چێته رادوێ سنه و له وێ له‌گه‌ڵ ئورکێستری رادوێ به سه‌رپرشتی مامۆستا “حه‌سه‌ن کامکار ” به ماوه‌ی سالێک ده‌مێنێته‌وه و چه‌ندین به‌رهه‌م تومار ده‌که‌ن.
ساڵی 1339 ده‌گه‌رێته‌وه شاری کرماشان و له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا ده‌چێته رادوێ کرماشان و وه‌ک مۆسیقارێکی که‌م ته‌مه‌ن به‌ڵام به توانا سه‌دان به‌رهه‌می به نرخ و ماندگار بۆ گۆرانی بێژانی کوردتومار ده‌کا و نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م چالاکیانه‌ش گۆرانیه‌کانی “حه‌سه‌ن زیره‌ک و مه‌زهه‌ر خالقی ” و چه‌ندین گۆرانی بێژی تره.
له پاش ئه‌وه‌ی که به پیلانی چه‌ن کورد فرۆشێک و زه‌ختی “ساواک” “حه‌سه‌ن زیره‌ک ” له رادوێ ده‌ر ده‌که‌ن مامۆستا میرزادهش له وێ دڵخۆشی نامێنێ و بۆ درێژه‌دانی خوێندن و ده‌وله‌مه‌ند کردنی ئه‌زموونی هونه‌ری رووده‌کاته شاری تاران و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی جێگه‌یه‌کی به‌رز بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات هه‌موو به‌رهه‌مه فارسیه‌کان جێگه په‌نجه‌ی هونه‌ری ئه‌وی پێوه دیاره. میرزاده جگه له‌وه‌ی بۆ گۆرانی بێژانی ناوداری کورد و فارس مۆسیقای ژه‌نیوه زوربه‌ی به‌رهه‌مه فارسی و کوردیه‌کانیش هه‌ر خۆی ته‌نزیم و ئاماده‌ی کردووه.
نابراو جیا له‌وه‌ی که له ژه‌نینی مۆسیقدا ستایلێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه چه‌ندین ئامێری وه‌ک ڤیوڵۆن – که‌مانچه – سێ تار – چه‌لۆ به شێوه‌یه‌کی مامۆستایانه‌و له ئاستێکی به‌رز ده‌زانی.
شایانی باسه جیا له‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌ی پێدرا سه‌رپه‌ره‌شتی چه‌ندین تیپی مووزیکی به ناوبانگی له ئه‌ستۆ بووه له چه‌ندین وڵات‌دا کۆنسێرتی کردووه و بۆ 90 فیلمی سینه‌مایی مووزیک مه‌تنی داناوه که ته‌نیا ناوی 35 فیلم به‌ر ده‌سته.
میرزاده ئاهه‌نگساز و مۆسیقا ژه‌نێکی نموونه و مامۆستایه‌کی به ئه‌زموون بوو که له مێژووی مووزیکی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستدا هاوتای په‌یدا نابێت و شاهێدی ئه‌م ئیدعایش به‌رهه‌مه‌کان و ستایلی هونه‌ری ناوبراوه. له کاتێکدا کورد هه‌موو وه‌خت زیاتر پێویستی به‌م جوره بلیمه‌تانه‌یه به داخه‌وه له 26/4/1384 هه‌تاوی مامۆستا میرزاده دڵه پڕ له مێلۆدیهکهی بۆ هه‌میشه له لێدان که‌وت و به کۆچی دوای ئه‌م بلیمه‌ته هونه‌ری کوردی تووشی خه‌سارێکی گه‌وره هات و به داخه‌وه کورد و ده‌سه‌لاتی کورد نه‌یتوانی له به‌رهه‌می هونه‌ری و له ئه‌زموونی تایبه‌تی ئه‌م سواره چاکه له زانکۆکانی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرێت.
لیستی ئه و گۆرانی بێژه کورد‌و فارسانه‌ی که میرزاده موزیکی بۆ ئاماده کردوون یان موزیکی بۆ ژهندون، شایانی باسه ناوی ئه‌م گۆرانی بێژانه‌ی خواره وه کورته‌یه‌ک له چالاکیهتۆمار کراووه کانی مامۆستا میرزاده یه وه‌کی بۆ خۆی ئاماژه‌ی پێکردووه و ده‌لێ : (له‌نێوان ساڵی 1347ی هه‌تاوی تاوه کوو سالی 1357ی هه‌تاوی هیج گۆرانی بێژێک له ناو فارسه‌کاندا نه ماوه که من موزیکم بۆ نهژهندبێ یان موزیکم بۆ ئاماده نه کردبێ) که واته زۆر به‌ر هه‌می میرزاده هێشتا برزه و ناوی زۆر گۆرانی بێژی تر ماوه که ناوبراو موزیکی بۆ ژهندوون و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ ئه‌و ناوانه‌ش کۆکرێته‌وه بخرێته سه‌ر ئه‌رشیفی چالاکیه‌کانی مامۆستا میرزاده.
گۆرانی بێژه فارسه‌کان : هایده، مه‌هه‌ستی ، گوگوش، شه‌جه‌ریان ، ئه‌فسه‌ر شه‌هیدی ،عه‌هدیه، تاجیک، حومه‌یرا، مۆعین ، ئومید ، لهیلافروههر، ئیره‌ج حاجی ئه‌میری، هومایون کازمی ،عه‌لی ره‌زا ئیفخاری ، ئیره‌ج مه‌هدیان، گوڵپا، شه‌کیلا، په‌روا، فه‌رزین، سوسه‌ن، ئاغاسی، ده‌یان که‌سی تر.
گۆرانی بێژه کوردکان : حه‌سه‌ن زیره‌ک ، ماملێ ، خه‌لیل سددیقی ، رهزاسهققایی،عه‌زیز شاروخ، مورته‌زا توندره‌و، ئیبراهیم خۆشنه‌وا، مه‌زهه‌ری خالقی ، حوسه‌ین شه‌ریفی ، جه‌مشید عه‌زیزخانی، سه‌ید محهمهدسهفایی و چه‌ندین که‌سی تر.
لیست وناوی هه ندیَ له وفیلمه سینه ماییانه ی که (ماموَستا میرزاده) موزیک مه تنی بوَ داناون تیَبینی :ماموَستا میرزاده موزیکی مه تنی بوَ نزیکه ی 90 فیلمی سینه مایی و به رنامه ی ته له فزیوَنی داناوه.که یه که م کاری موزیکی بوَ فیلمی سینه مایی دوَروَشکه چی دا ناوه .
گل ها و گلوله ها (۱۳۷۰) درشكه چي (۱۳۵۰) مسافران مهتاب (۱۳۶۶) مدرك جرم (۱۳۶۴) حماسه مهران (۱۳۶۳) تفنگدار (۱۳۶۲) خانه عنكبوت (۱۳۶۲)جايزه (۱۳۶۱) دادا (۱۳۶۱)قرنطينه (۱۳۶۱)اعدامي (۱۳۵۹) پنجمين سوارسرنوشت (۱۳۵۹)بن بست (۱۳۵۷) زن و زمين/خوش غيرت (۱۳۵۷) صمد در به در مي شود (۱۳۵۷) نفس بريده (۱۳۵۷)جاي امن (۱۳۵۶) در امتداد شب (۱۳۵۶) صمد در راه اژدها (۱۳۵۶) ميراث (۱۳۵۵) صمد خوشبخت مي شود (۱۳۵۴)علي كنكوري (۱۳۵۲)عيالوار (۱۳۵۲) حكيم باشي (قيامت عشق) (۱۳۵۲) تختخواب سه نفره (۱۳۵۱)۱۳۵۱) خانه قمرخانم (۱۳۵۱)صمد و سامي، ليلا و لي لي (۱۳۵۱) مردي در طوفان (۱۳۵۱)شاطر عباس (۱۳۵۰) صمد و قاليچه حضرت سليمان (۱۳۵۰) عزيز قرقي (۱۳۵۰)عمو يادگار (۱۳۵۰) لوطي (۱۳۵۰) محلل (۱۳۵۰) کافی شو (به رنامه ی ته له فزیوَنی)