Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار بۆ نارەزایەتی دەربڕین لە نەدرانی مووچەکانیان مانیان...

کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار بۆ نارەزایەتی دەربڕین لە نەدرانی مووچەکانیان مانیان گرت

0
1035

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار لە هەمبەر وەدواکەوتن و نەدرانی مووچەکانیان، مانیان گرت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کرێکارانە ماوەی ٣ مانگە مووچەکانیان وەدوا کەوتووە و تا ئێستاش هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

ئەو کرێکارانە، دوای ئەوەی کە چەندین جار هەوڵیان داوە لە ڕێگەی یاسایی و داواکاریی ئاسایی خۆیان لە خاوەن کارەکانیان، مووچەکانیان وەرگرن بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدرایەوە، بڕیاریان دا مان بگرن.

سەرەرای ئەوەی کە تا ئێستا چەندین جار، خاوەن کارەکان بەڵێنییان بەو کرێکارانە داوە تا مووچە و حەقدەستەکانیان بدەن، بەڵام تا ئێستاش مووچەی ٣ مانگی پاییزی ئەو ساڵیان نەدراوەتێ.

لە ماوەی ڕابردوودا، کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهابادیش لە هەمبەر نەدران و وەدواکەوتنی مووچەی ٣ ساڵیان، مانیان گرتووە و سەرەڕای ئەوەی کە هێزە ئینتزامییەکان، خێوەتەکانیان پێ کۆکردنەوە، بەڵام هەر لەسەر مانگرتنیان بەردەوامن.

بەرپرسانی کشت و سەنعەتی مهاباد، لە جیاتی پیدانی مووچەی کرێکارەکان، چەند کەسێکیان دەرکردووە و هەڕەشەی دەرکردنیان لە کرێکارەکانی تریش کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتارق ئەلهاشمی: قاسم سلێمانی گوتی پەیوەندیمان لەگەڵ ئەلقاعیدە هەیە
بابەتی دواتربا دیواری هیوامان لەسەر بنەمای هێرشی دەرەکی بۆ سەر ئێران هەڵنەچنین
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان