Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کاری بەرهەمهێنانی بەڵگە فیلمی ژیاننامەی هونەرمەند عەینەدیین ئەڵماسی دەستی پێکرد

کاری بەرهەمهێنانی بەڵگە فیلمی ژیاننامەی هونەرمەند عەینەدیین ئەڵماسی دەستی پێکرد

0
1326

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کاری ئامادەکردن و بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمی “چاوی ئاواز”، لەمەڕ ژیان و بەسەرهاتی هونەرمەندی کورد، عەینەددین ئەڵماسی، لە گوندی دزڵی ـی مەریوان، دەستی پێکردووە.

ڕێبوار مەحموودپوور، نووسەر و دەرهێنەری ئەو فیلمە لە لاپەڕەی فەیسبووکیی خۆیدا لەمەڕ ئەو فیلمە نووسیویەتی: “فیلمەکە لە حەوت لایەنەوە باس لە ژیانی هونەرمەند عەینەددین دەکات”.

فیلمی “چاوی ئاواز” لە لایەن ئەنجومەنی سینەمای جەوان ـی سنەوە بەرهەم دێت.

پەرویز ڕوستەمی، ڕاوێژکاری دەرهێنەر، کۆسار بەهرامی، وێنەهەڵگر، مەسعوود شەفیعت، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان، سەیوان ئیبراهیمی، دەنگ هەڵگر، میترا حەکیمی، وێنەگر و دلارا حەکیمی، وێنەهەڵگری پشتی سەحنە، هۆکارگەلی ئەو فیلمەن و تێیدا ئەرکیان بە ئەستۆوە.

عەینەددین یەکێک لەو هونەرمەندە کوردانەی خۆرهەڵاتی کوردستانە کە سەرەڕای نابینا بوون و بێ دەرەتانی، بە بەردەوامی درێژەی بە هونەرەکەی داوە و لە ناو خەڵکی کوردستان بە گشتی و خۆرهەڵات بە تایبەتی لایەنگران و هۆگرانی خۆی هەیە.

عەینەددین جیا لە دەنگی خۆش و ئاوازی دڵگر و ئاشقانەکانی کە تێیدا حەز و خۆشەویستییەکی بێ ئەنجام، دەبیندرێت لە ڕووی هەستی نەتەوایەتیشەوە جێ دەستی دیارە. لەو ناوە دەتوانین ئاماژە بە گۆرانی بەناوبانگی (پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ) بکەین کە لە جەنگەی شۆڕشی خۆرهەڵاتدا و بەو پەڕی ساکارییەوە، تۆمار کراوە.

هونەرمەند عەینەددین مەریوانی وەک بۆخۆی دەڵێ لە مانگی بانەمەڕ (گوڵانی) ١٩٦٠ ی زایینی لە شارەدێی دزڵی سەر بە شاری مەریوانی خۆرهەڵاتی کوردستان، لەو دایک بووە و لە تەمەندی دە مانگیدا بە هۆی نەبوونی دەسەڵاتی مادی بە نەخۆشی مێخەرکانە (سوورێژە) بینایی لە دەست داوە. عەینەددین لە حەفتاکانی زایینی و لە تەمەنی دە ساڵی نراوەتە بەر خوێندنی ئایینی بەڵام بە هۆی ڕادیۆکانی ئەو کات وەک تڕادیۆ کرماشان و ڕادیۆ بەغدا و بیستنی دەنگی کەسانێک وەک مامۆستا زیرەک و ساڵح دیلان و …تاد، حەزی دەکشێتە سەر هونەری موزیک و بەرەو دونیای هونەری موزیک ڕادەکشێت.

هونەرمەند عەینەددین جیا لە دەنگی خۆش و گۆرانی بێژی، ئامێری دەف و دایرەشی بە باشی دەژەنی.

لە گۆرانی و ئاوازە بەناوبانگەکانی عەینەددین دەکرێ ئاماژە بەوانەی خوارەوە بکەین:

فەلەک ڕاست بڕۆ
وەی نازەنین یاری ووەفادار
سەرخەرە سەر ڕانم
بۆ دێموکرات
من کڵۆڵم
و دەیانی ئاواز و گۆرانی تر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێوڕەسمی کرانەوەی قەڵەمی هاوچەرخی کورد لە پاوە بەڕێوە دەچێت
بابەتی دواترسەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور، مەسعوود بارزانی، بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە پەیامێکی بڵاو کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان