Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کارناواڵی “ئەسپی کورد” لە مهاباد بەرێوەدەچێ

کارناواڵی “ئەسپی کورد” لە مهاباد بەرێوەدەچێ

0
1718

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کارناواڵی “ئەسپی کورد” لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لە شاری مهاباد بەڕێوەدەچێ.

بەپێی بانگەوازێک کە لەمبارەوە بڵاو بۆتەوە، بڕیارە ئەو کارناواڵە، ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری مهاباد بەڕێوەدەچێ.

شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو فستڤاڵە، لە ڕێگای مهاباد بۆ سەردەشت و لە یانەی ئەسپ سواریی “ژیار” دەبێ.

بڕیارە ئەو کارناواڵە، کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ئەو ڕۆژە و بە بەشداریی ژومارەیەکی بەرچاو لە ئەسپ و سوارکاری کورد، بەڕێوە بچێت.

ئەسپی کورد یەکێک لە ڕەسەنترین ڕەگەزەکانی ئەم ئاژەڵەیە کە بەهۆی ئەوەی کە ئاستی تواناکان و قەناعەتی زۆرە، توانیویەتی لەو سەردەمەوە تاکوو ئێستا مانەوەی خۆی بپارێزێت. بەڵگەی ئەم وتەیە دەکرێت لە دیوارنووسی ئەشکەوتی دوشەی خوڕەم ئاوا کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی هەشتەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، ببینین. یەکێکی دیکە لەم بەڵگە بەجێ ماوانە کە هی ٥ هەزار ساڵ لەوەپێشە، ئێسکێکە کە دیمەنی سوارچاکێکی لەسەر ئەسپ لەسەردا هەڵکەنراوە.

زنجیرە چیای زاگرۆس لانکەی بەخێو کردنی ئەسپی کوردە.

باوکی ئەسپی کورد ئەسپی نیسایی بوونە کە هێمای بەهێزی و بوێری لەلای گەلانی میدیا، ئەخمینی و ساسانییەکان هەژمار کراوە. سەیر و سەمەرەترین و هەروەها دیارترین تایبەتمەندی ئەم ڕەگەزە، ڕواڵەتی بەهێز و بەتوانای ئەم ڕەگەزەیە کە بە درێژایی مێژوو بەهۆی زاوزێی بژاردە و سیمای جوان و سەرنجڕاکێشەوە، ڕەچەڵەکەکەی خۆی پاراستووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشانزدەمین سالرۆژى رووداوێك كه‌ ئێستاش جیهان له‌ به‌ر باندۆره‌كه‌ى دەهه‌ژێ
بابەتی دواتردانمارک: کۆبوونەوەیەکی ناڕازی بە دژی کۆماری ئیسلامی و کوشتنی کۆڵبەران بەڕێوەچوو
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان