کاردانەوەی جیاوازی وڵاتانی هێند و تورکیە و کۆریای باشوور بۆ کۆتایی هێنان بە پرۆسەی چاوپۆشی کردن لە کڕینی نەوتی ئێران

0
1298

رۆژی كورد : سێ وڵاتی هێند و کۆریای باشوور و تورکیە وەکوو کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێران کە تا ئێستا لە پرۆسەی ١٨٠ رۆژەی چاوپۆشی کردن لە لایەن ئامریکاوە کەڵکیان وەرئەگرت بە بڕیاری دەوڵەتی ئامریکا بۆ کۆتایی هێنان بەو مۆڵەتە کاردانەوەی جیاوازیان نواند.

به‌ پێی راپۆرتێكی مالپه‌ڕی ده‌نگی ئامریكا بەرپرسێکی وڵاتی هێند لە وتووێژێکی لە گەڵ رۆژنامەی تایم ی هێند باسی لەوە کرد لە گەڵ ئەوەی کە دابینکردنی نەوت بۆ وڵاتی هێند هەموو کات جێگای نیگەرانی بووە بەڵام دەوڵەتی هێند بۆ دابینکردنی نەوت لە داهاتوو دا کێشەی نابێت و تووشی قەیران نایەت چونکە پێشتر لە گەڵ سەرچاوەیەکی دیکە دا هاوئاهەنگی و ئامادە کاری کردووە. وڵاتی هێند بە کڕینی رۆژانە بڕی ٢٥٨ هەزار بەرمیل سێهەمین کڕیاری نەوتی ئێرانە کە تا ئێستا لە پرۆسەی چاوپۆشی کردن کەڵکی وەرگرتووە.
 وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی کۆریای باشوور لە بڵاوکراوەیەک لە ماڵپەڕی هەواڵنێری یۆنهاپ ڕایگەیاند کە بەڕپرسانی وڵاتەکەیان ئاماده‌ن ڕاوێژکاریەکانیان بۆ بەردەوامی پرۆسەی چاوپۆشی نەوتی ئێران درێژە پێ بدەن بۆ وەرگرتنی ئیجازەی کڕینی نەوتی وڵاتی ئێران لە داهاتوودا، جێگای ئاماژەیە کە وڵاتی کۆریای باشوور بە پێی پرۆسەی چاوپۆشی کردنی کڕینی نەوتی ئێران رۆژانە ٣٨٧ هەزار بەرمیل نەوتیان لە وڵاتی ئێران وەرئەگرت.
 بەڵام وڵاتی تورکیا لە گەڵ ئەوەی دا رۆژانە تەنیا کەمتر لە سەد هەزار بەرمیل نەوتی لە وڵاتی ئێران کڕیووە لە بڕیاری دەوڵەتی ئامریکا هه‌ست به‌ دڵخۆشی ناكات و وەزیڕی دەرەوی ئەو وڵاتە مەولوود چاوش ئۆغڵوو لە سەر توییتێری تایبەتی خۆی کاردانەوەی جیاوازی دەربڕیووە و باسی لەوە کردووە کە ئەم کردەوەی وڵاتی ئامریکا هیچ یارمەتیەک بە ئاشتی و برایه‌تی و ڕه‌وشی باری ئەمنی ناوچەکە ناگەیەنێت و بە جۆرێک هەڕەشەی لە بەرپرسانی ئامریکا کردووە.
 کۆشکی سپی رۆژی دووشەممە ٢٢ ئاوریل بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک بڕیاری سەرۆک ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکای لە هەمبەر کۆتایی هێنان بە پرۆسەی چاوپۆشی کردن بۆ کڕینی نەوتی ئێران بۆ ئەو هەشت وڵاتە ڕاگەیاند و هاوکات ڕایگەیاند کە وڵاتی ئامریکا لە گەڵ دوو وڵاتی عەرەبستان و ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێک هاتووە بۆ دابینکردنی پێویستی نەوتی ئەو وڵاتانە. هەر وەها لە بڵاوکراوەکەی کۆشکی سپی باس لەوە کرا کە سەرۆک و ترامپ و هاوپەیمانانی پێداگرن لە سەر ئەوەی کە تەنیا بە بەردەوامی کەمپەینەکانی گۆشاری ئابووری لە سەر ئێران ئەتوانن ئەو وڵاتە بە چۆکدا بهێنن بۆ ئەوەی لە هەڵسووکەوتەکانی دا جێگای مەترسی بۆ سەر ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوین دا کۆتایی پێ بێت. لە دوای دەرچوونی دەوڵەتی ئامریکا لە پەیماننامەی بەرجام تا دەسپێکردنەوەی دووبارەی بایکۆتەکان لە لایەن سەرۆک ترامپ بۆ سەر ئێران دەولەتی ئامریکا ئیجازەی ١٨٠ رۆژ کڕینی نەوت و گازی لە وڵاتی ئێران بۆ هەشت وڵات دەرکردبوو تاکوو بتوانێت لەم ماوەی ١٨٠ رۆژەدا سەرچاوەیەکی دیکەیان بۆ دابین بکات کە وەک باس کرا لە دوایین رایگەنداروی کۆشکی سپی باس لە دوو سەرچاوەی وڵاتانی عەرەبستان و ئەمارات کراوە بۆ دابین کردنی نەوتی ئەو هەشت وڵاتە بۆ ئەوەی لە ئه‌گه‌ری نەبوونی نەوتی ئێران دا تووشی کێشە و گرفت نەبن.
 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە وڵاتی ئێران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە لە ناوچەکەدا و تاقیکاریە مووشەکیەکانی خۆی بە پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجۆمەنی ئەمنیەتی نێونەتەوەیی بەردەوام ئەکات و ئەمەش بووەتە هۆی ڕووخانی باری ئەمنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین، و لە سەرەوەی هەمووی پرۆگرامەکانی تاقیکاری مووشەکی و هێزی ناوەکی سۆپای پاسداران بەرپرسایەتی ئەم ئێش و کارانەیە و وەک بینرا لە حەفتەی ڕابردوو دا بە فەرمی ناوی سۆپای پاسداران و دەسەڵاتدارانی ئەو ڕێکخراوە کەوتە لیستی تێرۆری نێودەوڵەتی و بایکۆت کرا. ساڵی ڕابڕدوو هاوکات لە لایەن ڕێکخراوی سۆپای پاسداران هەوڵی تێرۆری چەن کەسایەتی سیاسی دژبەری رژیم لە وڵاتانی ئۆروپایی وەک: فەرانسە، ئاڵمان، دانیمارک و هۆڵەند درا کە بە شێوازی دیپلۆماتیک هەوڵەکانیان پووچەڵ کرانەوە و بەرگری کرا لە تێرۆری ئەو کەسانە. ئێران لەم ساڵانی ڕابردوو دا چەندین جار تاقیکاری مووشەکی لە ناوچەکا دا کردووە کە بەرەوڕووی نارەزایەتی توندی وڵاتە عەرەبیەکان بووەتەوە بەڵام سەرەڕای هەموو نارەزایەتیەکان بەردەوام بووە و دەیان جار تاقیکاری مووشەکی کردووە بە مەبەستی دەرخستنی خۆی وەکوو هێزێک لە ناوچەکەدا. هەر وەک ئاماژەی پێکرا لە کۆتایی سەرەڕۆییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و بەردەوامی هەوڵە تێرۆریستی و ڕووخێنەرەکانی لە ناوخۆ و لە ناوچەکەدا وڵاتی ئامریکا ساڵی ڕابردوو لە پەیماننامەی بەرجام دەرچوو و کۆتایی بە هەموو بەڵێنەکانی خۆی هێنا و بایکۆتەکانی سەر وڵاتی ئێرانی دووبارە کردەوە.
هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بنیامین نتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئیسرائیل ده‌سخۆشی و سپاسی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر كرده‌وه‌ی لابردنی چاوپۆشی بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران ده‌ربڕیوه‌ و به‌ هه‌نگاوێكی چاكی له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌، وڵاتی چین ئاگاداری و هۆشیاری خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ولاتی ئامریكا ده‌ربڕیوه‌و باسی ئه‌وی هێناوه‌ته‌ گوڕ كه‌ دوابه‌دوای كاراكردنی ئه‌م بڕیاره‌ نوێی وڵاتی ئامریكا نرخی نه‌وت و گاز له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌ر ئه‌كه‌وێت و ئه‌بێته‌ هۆی كیشه‌ له‌ بازاره‌كانی وزه‌ی جیهانی دا.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ش بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوی ئەو وڵاتە لە پێوەندیەکی تەلێفوونی لە گەڵ عادل ئەلمەهدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی عێراق پشتیوانی گەرمی وڵاتەکەی بۆ وڵاتی هاوپەیمانی خۆی عێراق دەربڕیووە و باسی لەوە کردووە کە ئێمە هەموو کات پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتوو و بە هێز ئەکەین و بەردەوام ئەبین لە پشتیوانیمان بۆ ئاوەدان کردنەوەی هەر چی زیاتری ئەو وڵاتە. هەروەها وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئامریکا لەم وتووێژە دا جەختی کردووە لە سەر هاوکاری و پیوەندی وڵاتی عێراق لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی دراوسێی عێراق دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویادی ١٢١ ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
بابەتی دواتردەوڵەتی ئامریکا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی چاوپۆشی لە بەرنامەی ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.