Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ژەنیاری مەزنی کورد، کەیهان کەلهوڕ، خەڵاتی گێرمی ـی ٢٠١٧ی وەرگرت

ژەنیاری مەزنی کورد، کەیهان کەلهوڕ، خەڵاتی گێرمی ـی ٢٠١٧ی وەرگرت

0
1326

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، کەیهان کەلهوڕ، ژەنیاری مەزن و بەناوبانگی کورد، وێڕای گرووپی “سیلک ڕوود”، خەڵاتی گێرمی ـی ٢٠١٧ی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

ئەو خەڵاتە وەک بەناوبانگترین وگەورەترین خەڵاتی جیهانیی موزیک ئەژمار دەکرێ.

خەڵاتی گێرمی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا شەوی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە هۆڵی ستیپلزی لۆس ئانجلێس پێشکەش کرا و تێیدا ڕێز لە بەرهەمە ناوازەکانی موزیک لە ساڵی ڕابردوو گیرا.

کەیهان کەلهوڕ، کەمانچەژەنی بەناوبانگی کورد کە ئەندامی گرووپی موزیکی “سیلک ڕوود”ـە، وێڕای ئەو گرووپە بەناوبانگە بە هۆی ئالبۆمی “سینگ می هوم” ئەو خەڵاتەی پێشکەش کرا.

گرووپی موزیکی “سیلک ڕوود”، ساڵی ٢٠٠٠ لە لایەن یویوما، ژەنیاری وێلۆن سلی ئەمریکای و چینی تەبار پێک هات.

لەو گرووپە موزیکیەدا، چەندین ژەنیاری بەناوبانگی جیهانی لە نەتەوە جیاوازەکانەوە تێیدا بەشدارن و ئامانجی گرووپەکەش بە لێک نزیک کردنەوەی نەتەوەکانی جیهانی، باس کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشاعیر و وەرگێڕ و نووسەری کورد، رەسووڵ ڕەش ئەحمەدی کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواترداعش خۆکوژیی بە دوو منداڵی کوردی ئیزەدی ئەنجام دا+وێنە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان