Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ژۆزیف لیبرمەن: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕدرێن

ژۆزیف لیبرمەن: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕدرێن

0
984

ڕۆژی کورد: ژۆزیف لیبرمەن، سیناتۆری پێشووی دێموکراتەکانی ئامریکا و سەرۆکی کومیتەی “ئامریکا بە دژی گەڵاڵە ناوکییەکانی ئێران”، لە وتووێژێک لەگەڵ گۆڤاری فەڕانسەویی “لێ زێ ئێکۆ” کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاو بۆتەوە، باس لەوە دەکا کە بە هاتنە سەر کاری ترامپ، سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕدرێ”.

لیبرمەن هەروەها دەڵێ: “دانڵد ترامپ دەبێ لە هەمبەر گچکەترین کردەوەی ڕژیمی ئێران بە دژی یاسا ناونەتەوەییەکان و بەڵێنییە ناونەتەوەییەکانی لە بواری ناوکت، موشەکە باڵستیکەکان، پشتیوانی لە تیرۆریسم، تێکدانی سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێی و مافی مرۆڤ، سیاسەتێکی یەکجار هێرشکەرانە بگرێتە بەر”.

لێدوانەکانی لیبرمەن لە هەمبەر سیاسەتی نوێی ئەمریکا بە دژی ئێران لە کاتێکدایە کە ٣٥ کەس لە سەفیر، سیناتۆر، کەسایەتییە سەربازییەکان، ئەندامانی دانوستانکەر و کارناسانی زانیاریی ئەمریکا لە نامەیەکدا کە بۆ ترامپ ـیان نووسیوە، بە سەرنجدان بە زێدەبوونی کەم وێنەی لەداردان لە کۆماری ئیسلامی و کردەوەکانی لە سوریە و عێراق باس لەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی نە تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی کردۆتە ئامانج، بەڵکو بە نهێنی پشتیوانی لە  داعش دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووتەبێژی نوێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی: ئامریکا لە بواری بەربەرەکانی لەگەڵ داعش ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتێکە
بابەتی دواترڕۆژهەڵاتی موسڵ بە تەواوی ئازاد کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان