Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە میکانیزمێکی لێکۆڵینەوە بۆ لەسێدارەدان لە ئێران...

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە میکانیزمێکی لێکۆڵینەوە بۆ لەسێدارەدان لە ئێران پێکبهێنێت

0
805
دیمەنی لە سێدارەدان

 

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی پووشپەڕ، چوار ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە نامەیەکدا بۆ ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بە ئاماژەدان بە سێدارەدانەکانی بەکۆمەڵی هەفتەی ڕابردوو لە ئێران، داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە میکانیزمێکی لێکۆڵینەوە دابمەزرێنێت بۆ لێپرسینەوە لە کۆماری ئیسلامی .

ئەم ڕێکخراوانە لە نامەکەیاندا پێداگریان کردووە لەوەی  کە کۆماری ئیسلامی بە گەورەترین جێبەجێکاری حوکمی ئێعدام لە جیهاندا ناسراوە.

باسیان لە لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی زیندانی سیاسی و لەسێدارەدانی گرووپی ٢٩ کەس لە ئێران کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم ژمارەیە لە سێدارەدان لە یەک ڕۆژدا ساڵانێکی زۆرە لە ئێراندا کەم وێنە بووە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ، لانیکەم ٢٩ زیندانی لە زیندانەکانی قەزڵحیسار و ناوەندی کەرەج بە کۆمەڵ هەڵواسران.

لە نێو ئەو کەسانەدا ٢٦ کەس لە زیندانی قەزاڵحەسار و سێ کەسیش لە زیندانی ناوەندیی کەرەج لەسێدارە دراون.

لە ١٩ی ئابدا ڤۆڵکەر تورک نیگەرانی خۆی لەمەڕ لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانە دەربڕی و بە  مەترسیدارترین کردەوە ناوی برد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێزەکانی ئاسمانیی ئیسرائیل خرانە ئامادەباشییەوە
بابەتی دواترناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ ناوەندێکی تیرۆریستیی سەربە ئێران بووە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان