Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان و سویس...

ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان و سویس بەڕێوەچوو

0
1224

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ئاڵمان، کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، لە کۆبوونەوەیەکی بەربەریندا لەبەردەم بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە، تیرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد.

ئە وکۆبوونەوە بەرینە ناڕەزایەتییە، بە بەشداریی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و بەتایبەتی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵای بەڕێوەچوو.

ئەم کۆبوونەوەیە، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان له شاری بۆن، دژی تیرۆریزمی کۆماری سێداره و لەسەر بانگەوازیی، چالاکانی کورد لەو وڵاتە، پێکهات.

لەو ڕێپیوانەدا، دروشمی “بڕووخی کۆماری ئیسلامی”، “نا بۆ تیرۆریزم” و دەیان دروشمی تر بە زمانی ئاڵمانی و کوردی درا.

هەروەها ئەمڕۆ لە شاری ژنێڤ لە وڵاتی سویس ـیش، ڕێپێوان و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن کوردانی ئەو شارە و وڵاتی سویس، بەڕێوەچو و تێیدا تیرۆری تێکۆشەرانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی بە گشتی و تیرۆری بەردەم قەڵای دێموکرات لە کۆیە لە شەوی چلەی ئەمساڵدا، مەحکووم کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتورکەمەنستان: ئێران قەرزەکەی نەداتەوە، گازەکەی دەبڕین
بابەتی دواتر“پەیەدە دوایین ‌هێمای کوردستانی بوونی لە سیستمی رۆژئاوا سڕییەوە”
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان