Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە زمانی دایکی لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەرێوەدەچێ

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە زمانی دایکی لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەرێوەدەچێ

0
1166

ڕۆژی کورد: بە پێی ڕاگەیێندراوێک کە لە لایەن خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بڵاوبۆتەوە، بڕیارە بۆ یەکەم جار، ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لەو زانکۆیە پێک بێت.
ئەو ڕێوڕەسمە ڕۆژی سێشەممە، ٣ـی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی، لە هۆڵی گشتیی زانکۆی پەیام نووری مەریوان بەڕێوە بچێت.

ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی خوێندکاری شاری مەریوانەوە بەڕێوە دەچێت.

٢١ی فێوریە بەرانبەر بە ٢ی ڕەشەممە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ـیە کە بۆ نەتەوەی کورد کە نەتەوەیەکە کە تا ئێستا ئیزنی خوێندن بە زمانی دایکیی خۆی لێ قۆرغ کراوە، نرخێکی تایبەتی هەیە.

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی دەکەوێتە ٢١ی فیڤریەی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا. ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان.

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە. ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومەسعوود بارزانی لەگەڵ محەممەدجەواد زەریف کۆبۆوە
بابەتی دواترماڵی ماملێ لە قەڵادزێ کرایەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان