ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، له کاتژمێر 8ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا 12/30 نیوه‌شه‌وی ڕێکه‌وتی 1395/9/30ی هه‌تاوی، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین کۆڕێکی بۆ به‌رز ڕاگرتنی شه‌وی چلە (یه‌ڵدا)، بۆ چوارەمین ساڵ له‌م شەوەدا، له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد
لەو کۆڕه‌که کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کەسایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵای، و خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر بەشدار بوون .
– به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس بوو. واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێڕین، که ئه‌مساڵ هونەرمەند “یەلدا عەباسی” (ژەنیاری دۆتار و گۆرانیبێژی کوردی خوراسان) له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که له لایه‌ن بەڕێز مامۆستا کەلیمۆڵلا تەوەحودی (کانیماڵ) نووسەری بەناوبانگی کوردی خوراسان، پێشکه‌ش به یەلدا عەباسی کرا.
– دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزگرتن له‌و کهسانە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و… پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
– هەروەها لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە خەڵات و سپاسنامە پێشکەش بە مامۆستا کەلیمۆڵلا تەوەحودی کرا.
– لە کۆتاییشدا لە لایەن ڤەژینەوە وەکوو شارۆمەندێکی بەرپرس و نموونەی شاری مەریوان، ڕێز لە کاک “شەریف باجوەر” چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا گیردرا و سپاسنامەی پێ بەخشرا.