ڕۆژی کورد: ناوەندی سەربەخۆی ڕۆژی کورد کە وەک بنکەیەکی هەواڵنێری و ڕۆشنبیری و لە چەند رێگای جیاوازی وەک ماڵپەڕ، رادیۆ و مانگنامە و تەلەفزیۆنی دیجیتاڵی، ماوەی دوو ساڵە بەپێی مۆڵەتی ڕەسمی لە وڵاتی فەڕانسە و بە دروشمی “ڕۆژی کورد لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ” دەستی بە چالاکییەکانی خۆی لە بواری جیاجیا کردووە، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٨.٢.٢٠١٧ لە یەکێک لە نووسینگەکانی حیزبی کۆمونیستی فەڕانسە، بە بۆنەی دووهەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی خۆی، ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی پیرۆزی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.
پاشان داکیومێنتارێک لەمەڕ چالاکییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، مێژووی خەبات، هۆکار و ئامانجەکانی هاتنە ناو گۆڕەپانی ئەو ناوەندە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
دواتر جەماڵ پوورکەریم، بە کورتی ئاوڕێکی لە مێژووی خەبات و هەوڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد داوە و وێڕای دەست خۆشی لەسەرجەم ڕۆژنامەوانان، بەڕێوەبەری و هاوکارانی ئەو ناوەندە و بەتایبەتی کەسانی ناوخۆ کە بە گوتەی ئەو لە قوڕگی شێردا و سەرەڕای سەرجەم کۆسپ و کێشەکان، ماندوویینەناسانە کار دەکەن، داوای یارمەتیی مادی و مەعنەوی لەسەرجەم کوردانی چوارپارچە و هەروەها کەسانی ئازادیخواز کرد.
دواتر عەزیز ماملێ، مافناسی کوردی دانیشتووی وڵاتی فەڕانسە، وێڕای ئاوڕدانەوە لە گرنگیی میدیای ئازاد بەتایبەتی بۆ کورد، باسێکی لەسەر هەوڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد وەک ناوەندێکی سەربەخۆی کوردی کرد کە توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا ڕێگایەکی دوور ببڕێ و سەرکەوتنێکی زۆر لە خزمەت بە کورددا تۆمار بکات و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت.
لە درێژەی ئەو رێوڕەسمەدا، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ناوەندی ڕۆژی کورد بە شێوەزاری کرمانجی، باسێکی لەمەڕ ناوەندی ڕۆژی کورد و چالاکی وئامانجەکانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
لهو ڕێوڕهسمه دا ئهو پارت و لایهن و ڕێكخراوانه بهشداریان كرد و پهیامی پیرۆزباییان پێشكهش به بهڕێوهبهرانی ڕۆژی كورد كرد:
- كۆڕی كوردهكانی نیشتهجێی فهڕانسه
- نوێنهرایهتیی حكومهتی ههرێمی كوردستانی باشوور له فهڕانسه
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- فێدراسیۆنی ئێزیدیهكان له فهڕانسه ، ئیزهدی خان FYF
- HAK PAR هاك پار ، پارتی ماف و ئازادی كوردستانی باكوور
- پارتی دێموكراتی كوردستانی سوریه
ئەو ڕێوڕەسمە کە تێیدا ئەژمارێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی نیشتمان و هەروەها ڕۆژنامەوانانی فەڕانسەوی و چەند کەسایەتییەکی سیاسی بەشداربوون، بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێی کوردی، کۆتایی پێهات.
كورته فیلمێك له پێوهندی بهو ڕاگهیهنهره جیهانیانهی ڕۆژی كوردیان كردۆته سهرچاوهی ههواڵ و ڕاپۆرتهكانیان
فیلمێكی كورتی دێكۆمێنتاری له سهر دامهزاندن و ناساندنی ڕۆژی كورد
ههروهها كورته فیلمێك له پێوهندی به ماڵپهڕهكانی سهر به ناوهندی ڕۆژی كورد