ڕۆژی كورد :
كۆمیسیۆنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به سووریه له ڕاپۆرتێكی خۆی دا ڕایگه‌یاندووه كه ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نه هاوپه‌یمانه ڕووسیه‌كانی تاوانبار كراون به‌وه‌ی كه به ئامانج كردنی ناوه‌نده گرینگه مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب و ده‌وروبه‌ری تووشی جه‌نایه‌تێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕ له‌و ناوچانه هاتوون و پێویسته لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بكرێت.
كۆمیسیۆنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به سووریه له ڕاپۆرتێكی نوێی خۆی دا كه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۷ی ته‌مموز بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كانی دژی هێزه مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژئاوای سووریه به تۆندی مه‌حكووم كردووه. به‌رپرسی ئه‌م كۆمیسیۆنه ڕۆژی سێشه‌ممه له ڤیدیۆ كۆنفرانسێكی خۆی له ژنیڤ سه‌باره‌ت به‌م ڕاپۆرته ڕایگه‌یاندووه كه ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نه هاوپه‌یمانه رووسه‌كانی تووشی جه‌نایه‌تێكی دژی مرۆڤایه‌تیی جه‌نگی بوون و ده‌رد و ئازارێكی زۆر و له ڕاده به‌ده‌ریان به دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه و ژنان و منداڵانی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌پاندووه و پێویسته لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكرێت.
دانیشتووانی ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب و ناوچه هاوسنووره‌كانی كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا نزیكه‌ی یه‌ك ملوێن كه‌س ئاواره‌یان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هاوكات له مه‌ترسی تووشبوون به په‌تای به‌ربڵاو و گشتگیری كڕۆنا یان كۆڤیید – ۱۹ دان. هاوكات به هۆی هیرشه سه‌ربازییه‌كانی سۆپای سووریه سه‌دان كوژراوی مه‌ده‌نی و به هه‌زاران برینداریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشخانه، قۆتابخانه، بازار و خانووی شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان ڕووخاوه و كاولكراوه. ئه‌م ڕاپۆرته پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هێرشانه مه‌به‌ستدار و بێ مه‌به‌ست دژی هاووڵاتیان و و ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ڕوانگه‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پارێزراو به ئه‌ژمار دێن،(وه‌كوو قۆتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان) جه‌نایه‌تی دژه مرۆڤی و تاوانی توندی شه‌ڕ له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
تاوتوێكردنی هێرشه ئه‌نجامدراوه‌كان ده‌ریده‌خات و ئاشكرای ده‌كات كه هێرش بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه و شوینی پشكنینه پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان وه‌كوو ستراتێژییه‌كی تایبه‌ت له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به ئه‌نجام گه‌یشتووه و شایه‌د حاڵه‌كانی ئه‌و هێرشانه هه‌روه‌ها باسیان له هیرش بۆ سه‌ر بازار و ناوه‌نده‌كانی فرۆشتنی كاڵا و شتوومه‌كه بازرگانییه‌كان كردووه كه هیچ مه‌به‌ستێكی ئاشكرا و شوێنێكی سه‌ربازی له نزیكیانه‌وه نه‌بووه و بێ مه‌به‌ست هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوه‌ند و شوێنه گشتییانه.
له نموونه‌یه‌كی دیكه‌دا، پشكێنه‌رانی ئه‌م كۆمیسیۆنه، هیزه‌كانی ڕووسیا وه‌كوو هیزی هاوپه‌یمانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه ناوچه‌یه‌كیان له نزیكی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌ریحا بۆردوومان كردووه كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ژانۆیه‌به ئه‌نجام گه‌یشتووه لانیكه‌م ۱۴ كه‌سی مه‌ده‌نی كه یه‌ك له‌وانه پزیشك بووه كوژراون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو بریندار كراون.