Google search engine
ماڵەوە تایبه‌ت ڕیو ڕەسمی ناساندنی کونسوولی نوێ وڵاتی فه ڕانسه بۆ هه رێمی کوردوستان...

ڕیو ڕەسمی ناساندنی کونسوولی نوێ وڵاتی فه ڕانسه بۆ هه رێمی کوردوستان له پاریس به ڕێوه چوو

0
1867

ڕۆژی کورد: به پێ هه واڵی گه ییشتوو به ناوه ندی ڕۆژی کورد، ڕیوڕەسمی ناساندنی کونسوولی نوێ فه رانسه بۆ هه رێمی کوردوستان له شاری پاریسی پێته ختی وڵاتی فه ڕانسه به ڕێوه چوو.

به گوێره ی ئه و هه واڵه،ئەو رێوڕەسمه ئێواره ی ڕۆژی سێ شه مه، ١٣ی ئۆکتۆبەر له شاره وانی ناوه ندی ١٥ی شاری پاریس به ڕێوه چوو. له و مه راسیمه دا که به ئاماده بوونی نوێنه ری حکوومه تی هه رێم ، وه زیری ڕۆشنبیری حکوومه تی هه رێم،هه ندێک زۆر له پارته سیاسیه کانی چوارپارچه ی کوردووستان، ڕۆژنامه نووسان، ڕۆناکبیران و … به ڕێوه چوو، سه ره تا نوێنه ری حکوومه تی هه رێم، به ڕێز “عه لی دۆڵه مه ری” پاش به خێرهاتنی میوانه کان، وێرای خۆشحاڵی ده ربڕینی خۆی بۆ ئەو بٶنه یه، هیوای سه رکه وتنی بۆ کونسوولی نوێ له کار وباره کانی خواست. پاشان کونسوولی نوێ وڵاتی فه رانسه له هه رێمی کوردوستان، “ئۆلیویه دۆکۆتینی” وێرای ده ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به و بۆنه وه، هیوای خواست که ئه مه ببێته ده ستپێکی قۆناغێکی نوێ له پێوه ندی نێوان وڵاتی فه ڕانسه و هه ڕێمی کوردوستان. هه روه ها دواتر وه زیری ڕۆشنبیری حکوومه تی هه رێمی کوردوستان به ڕێز “فه لاح موسته فا” وێرای ئاماژه به پێوندی کۆن و پته و له نێوان هه ر دوولایه ن ئەو پێوه ندیه زۆر به به رز نرخاند و جه ختی له سه رئه و ڕاستیه کرده وه که وڵاتی فه رانسه هه مووکات له خۆشی و ناخۆشیه کانی هه رێم له گه ڵمان بووه و هه ره ها وڵاتی فه ڕانسه ی به بونیاتنه ری ئازادی، دیموکراسی و ئاشتی و ته بایی ناو برد و ئاواتی خواست که ئه م پێوندیه زیاتر له جاران پته وتر بێت و کونسولی نوێ وه کوو ده رفه تێک بێت بۆ زیاتر له یه ک نزیک بوونی هه ر دوولایه ن و هه ر وه ها ئاواتی سه رکه وتنی بۆ کونسوولی نوێ له کاروباره کانی دا خواست.
جێگای ئاماژه یه له و مه راسیمه دا، نوێنه ری حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران، پارتی ئازادی باکووری کوردوستان، ڕێکخراوه ی “فڕانس لیبرتێ”، ئه نیستیتۆی کوردی له وڵاتی فه ڕانسه، ناوه ندی ڕۆژی کورد، ناوه ندی ڕۆژنامه وانانی بێ سنوور و هه روه ها نوینه رایه تی زۆربه ی حیزب وپارته کان له چوارپارچه ی کوردوستان، ڕۆژنامه وانان، نووسه ران و ڕۆناکبیرانی کورد و فه ڕانسی ئاماده بوون.
هه روه ها له و ڕێوڕەسمه دا، ڕۆژامه وانی کورد کاک “ئه رده ڵان عه بدووڵڵاهی” به نوێنه رایه تی ناوه ندی ڕۆژی کورد ئاماده بوو.
ئولیویه دۆکۆتینی، کونسوولی نوێ وڵاتی فه ڕانسه له هه رێمی کوردوستان پێشتر له ساڵی ٢٠٠٩ تاکوو ئه م دواییانه وه کوو فه رمانبه ر له کونسووڵی فه رانسه له هه رێمی کوردوستان ئه رکی به ئه ستۆ بووه.




سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووجه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موو كوردانی چوار پارچه‌ پیرۆز بێت
بابەتی دواترئاماده‌یی پۆڵۆنیا بۆ بەشداری لە پرۆسەی ڕاسپاردەی دابینکردنی باری ئه‌منی تەنگەبه‌ری هۆرمز لە کەنداوی فارس

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان