ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو کاتالۆنیا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێ

0
500

هەرێمى کاتالۆنیا بڕیاریدا ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو سەربەخۆیى خۆى ڕابگەیەنێ.

ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێس ڕایگەیاند، ئەو حیزبانەى کە پشتگیری لە سەربەخۆیى دەکەن بۆ ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو بۆ هەڵسەنگاندنى ئەنجامەکانى ڕیفراندۆمەکەى ڕۆژى یەکشەممە داواى دانیشتنێکى پارلمانیان کردووە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنەکەى پارلمان، چاوەڕوان دەکرێ پارلمانى کاتالۆنیا بڕیارى سەربەخۆیى هەرێمەکە بدات بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا.

هاوکات کارلس پێگدێمۆنت سەرۆکى هەرێمى کاتالۆنیا ڕایگەیاند، دواى ئەوەى پرۆسەى ژماردنى دەنگەکانى ڕیفراندۆم کۆتایى هات، حکومەتەکەى داوا لە پارلمان دەکا سەربەخۆیى ڕابگەیەنێت.

ڕۆژى یەکشەممە ڕیفراندۆمى سەربەخۆیى لە هەرێمى کاتالۆنیای ئیسپانیا ئەنجامدرا و بەپێى ئەنجامەکان ٤٢%ی خەڵک بەشدارییان لە ریفراندۆمەکەدا کردووە و ٩٠% بەشداربوانیش دەنگیان بە سەربەخۆیی دا.

حکومەتى ئیسپانیا بە توندى دژى ڕیفراندۆمەکە بوو لە ڕۆژى بەڕێوەچوونى پرۆسەکەش پۆلیس هەوڵیدا ڕیگرى لە دەنگدان بکات و نزیکەى ٥٠٠ کەس برینداربوون.

لەدوای ڕاگەیەندنی ئەنجامەکانیشەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکرد، بەهیچ شێوەیەک ریفراندۆم لە کاتالۆنیا بەڕێوەنەچووە و ئەوەی ئەنجامدراوە بۆ دروستکردنی پشێوی بووە لە ناوچەکەدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.