Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت ڕۆژهەڵاتی ناڤین دووگیانە، ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە دوو بەرەی دۆست و دوژمن...

ڕۆژهەڵاتی ناڤین دووگیانە، ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە دوو بەرەی دۆست و دوژمن دا

0
549

ئەم وتارە لە 2017-06 نوسراوە

نووسینی: جەماڵ پوورکەریم

گۆڕانکارییە بنەڕەتییە جوغرافییەکانی سەدەی 21 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کوردستانەوە چەخماخەیان لێدەدرێ، دروست بوونی دەوڵەت و حکوومەتی سەربەخۆی کوردستان، دەبێتە سەرەتای ئاڵووگۆڕیی بنەڕەتی لە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا .

گەلی کورد کە لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە، نزیکەی سەدان ساڵە بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی خەبات دەکا و لەو ڕێگەیەدا گەلێک قوربانی داوە .

ئەگەر خەباتکارانی کورد، سەردەمانێک باسیان لە خودموختاری ، فیدرالیزم و کۆنفدراڵی کردووە، ئەوە بۆ ئەوە نەبووە کە بۆ هەتاهەتایە لەو چوارچێوەدا خۆ قەتیس بکەن و خۆی لێ دەرباز نەکەن، بەڵکوو دروشمگەلێکی ستراتیژی و کاتی بوون بۆ گەیشتن بە ئامانج کە هەمان سەربەخۆیی و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە.

لە درێژایی مێژووی خەباتی کورد و بەتایبەتی لە خەباتی یەک سەدەی ڕابردوو، خەونی هەرە گەورەی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، گەیشتن بە سەربەخۆیی و سازبوونی دەوڵەتی کوردستان بووە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەدان ساڵە خاکی کوردستان لە لایەن چەند نەتەوەیەکی داگیر کەری وەک فارس، عەڕەب و تورک داگیر کراوە و لە قالبی جۆراوجۆر دا دەیان و سەدان ژینۆسایدیان بە دژی گەلی کورد بە کار هێناوە .

داگیرکەرانی کوردستان بەردەوام هەوڵیان داوە، لە ڕێگای ئەنفاڵ، کۆمەڵکوژی، فەرمانی جیهاد، کوشت و بڕ و سێدارە و …تاد، زمان، ناسنامە و شوناسی کورد و کوردستانی بوون بسڕنەوە و لە ناوی بەرن.

هەنووکەش کە پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان هاتۆتە ئاراوە، دوژمنانی گەلی کورد و لە پێش هەموویانەوە کۆماری سێدارەی ئێران، ماڵی خۆیان بۆ دژایەتی کردنی ئەو پرسە ڕێکخستووە و خۆیان بۆ دوژمنایەتی لەگەڵ ئەو پرسە، توندوتۆڵ کردووە و بە شێوەی جۆرواجۆر خەریکی دروست کردنی لەمپەر و تەگەرە و بەربەستن و بە هۆڤانەترین شێوە هەڕەشە دەکەن و خۆیان بۆ ئاژاوەنانەوە و بەربەرەکانی سازداوە و تەیار کردووە.

دوژمنان لە هەوڵ دان کوردستان بە سەر دوو بەرەی دژ بەیەک دا دابەش بکەن : بەرەی دۆست و بەرەی دوژمن، بەرەی بەڵێ و بەرەی نا.

 بەرەیەک لە  لایەنگرانی سەربەخۆییخوازی پێکدێ کە ڕەوتێکی نەتەوەیی و سەر بە ناسیونالیسمی کوردی پاڵپشتی لێدەکا و هەموو داگیرکەرانی کوردستان دژ بەو ڕەوتەن.

ڕەوتی  دووهەم کە بەرەی دوژمنە و لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیە ، عێڕاق و سووریەوە هان دەدرێ و پاڵپشتی لێدەکرێ.

دژایەتیکردنی دوژمنان، شتێکی ئاساییە و ئەگەر دژایەتییان نەکردبایە جێگەی گومان و تێڕامان دەبوو، بەڵام چوون و پەیوەست بوونی ئەو لایەن و کەسانەی خۆ بە شۆڕشگێر و کورد دەزانن بۆ ناو ڕەوت و بەرەی دوژمنان، جێگەی داخ و تێڕامانە، تێڕامانێکی مێژوویی و خیانەتێک کە بێ گومان، مێژوو بە پەڵەیەکی ڕەشی نەگۆڕ سەیری دەکا و تۆماری دەکات.

ئەگەر لە کوردستانی باشوور ڕێفراندۆم بەڕێوە بچێ و لە سەدا کەمتر لە ٩٥ دەنگی بەڵێ وەدەست بێنێ ئەوا ئەو کات ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە “بەڕاستی چۆنە خەڵکانی نیشتمانپەروەر پاڵیان وە ڕەوت و سەروسەودایەک داوە کە ڕاشکاوانە دژ بە کورد و کوردستانە”، بڵێی ئەو گەلە چی لێ بە سەرهاتبێ کە “دەنگی نا” بۆ گەورەترین خەون و ئاواتی نەتەوەکەی، واتە سەربەخۆیی دەدا؟

لە ڕوانگەی منەوە، دانی دەنگی “نەخێر” بۆ سەربەخۆیی کوردستان، هیچ بیانوو و پاساوێک هەڵناگرێ و ئەوەی دەنگی “بەڵێ” نەدا، بخوازێ و نەخوازێ، بڵێ و نەڵێ، دەچێتە خانەی داکۆکی لە پڕۆژە و ڕەوتی دوژمنانی گەلی کورد و لە ئەنجامدا دەبێ بە دژبەری کورد و کوردستان، ناوی بزڕێ و تۆمار بکرێ.

سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان دەبێ بۆ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و لەو بیرە تەسکە حیزبییەوە دوور کەونەوە کە دەڵێ: “سەربەخۆیی بۆ تاکە حیزب و کەس و بنەماڵەیەکە”. سەربەخۆیی کوردستان نە بۆ بارزانییە و نە بۆ تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و نە بە تەنیا هی هیچ تاکێکی کوردە، ئەوە ماف و ئاواتی نەتەوەیەکە کە لەوەتا مێژوو دەنووسرێتەوە، بێ وڵاتە.

سەربەخۆیی تەنانەت ئەگەر لە یەک پارچەی کوردستانیش ڕابگەیێندرێت، ئەوا پرسێکە پێوەندیدار بە هەموو گەلی کوردەوە، بۆیە پێویستە لە بەرانبەر داهاتووی منداڵەکانمان و وەچەی نوێ و مێژوودا هەست بە بەرپرسایەتی بکەین و باش لەوە تێبگەین کە ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی پرسی هەموو گەلی کوردە و ترسی هەموو دوژمنانی کورد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕفراندۆمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بابەتی دواترپەرتووکی “کورتەیەک لە دیرۆکی ورمێ “بە شێوە زاری کرمانجی و زمانی فارسی بڵاو کرایەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان