Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت ڕۆژهەڵاتیەکان لە بەر ئەوەی خۆیان ناپارێزن کراونەتە ئامانجی تیرۆرکردن!!

ڕۆژهەڵاتیەکان لە بەر ئەوەی خۆیان ناپارێزن کراونەتە ئامانجی تیرۆرکردن!!

0
1159
محەمەد سلێمانی

ڕژیمی ئاخوندیی ئێران وەك دەیەی ٩٠ی زاینی، هەرێمی کوردستانی کردۆتەوە بە شوێنی ڕاوکردن و لە ناوبردنی دژبەرانی خۆی و لە ماوەی چەند مانگێكدا، بەداخەوە کۆمەڵێك لە تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و حدک ـیان بە ئامانج گرتووە و ئەگەر هێزە ئاسایشیەکانی کوردستان سنوورێك بۆ ئەو کردەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دانەنێن، چیتر باشووری کوردستان ئەو شوێنە ئەمن و ئامانە نابێت بۆ هێزە سیاسی و تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە، نیشتەجێی ئەو بەشەی وڵاتن.

کەس دژی پەیوەندی دوو قۆڵی لە نێوان حکوومەتی ئاخوندی و هەرێمی کوردستاندا نیە و هەر دوولایەنی پەیوەندیدار لازمە وەك نەریتێکی هاوسێیەتی ڕێزی سەروەری یەکدی بگرێ و هیچ لایەك نەبێتە هۆی بشێوێ و نائارامی بۆ یەکدی. بەڵام پاش ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان بە دوایی رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەردا کۆمەڵێك دەرهاویشتەی نامۆ  و ناشیاو گریمانەی سەرهەڵدانەوەیان هەیە و یەك لەوان دەست پێکردنەوەی زنجیرەی کردەوە تیرۆرستیەکانە لە لایەن ڕژیمی تاران.

حکوومەتی ئاخوندی بە دەست پێکردنەوەی دووبارەی پیلانی گەورەی تیرۆری  سیاسی نەیارانی لەو بەشەی کوردستاندا، بێگوومان  نیەت و ئامانجی خۆی هەیە و زۆر زیرەکانە ئەو کردەوانەیان پەرەپیدەدەنەوە بۆ ئەوەی زیان بە شیرازەی کۆمەڵایەتی و کۆدەنگی سیاسی و نەتەوەیی ئەو دوو بەشەی کوردستان بگەیەنن. هەربۆیە دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو بارەوە زیاتر بەرچاویان روون بێ و ڕێگری لە زیاتر بڵاو بوونەوەی دیاردەی خۆفرۆشی بگیرێ و ئەوانەی خەیانەتی سیاسی و نەتەوەیی ئەنجامدەدەن، لازمە  بە توندترین شێوە سزا بدرێن. ڕێژێمی تاران لە بەر ئامانجی خاسی خۆی  هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی بە ئامانج گرتووە و هەوڵی لە نێوبردنیان لە باشووری کوردستان دەدات، چوونکی زۆرباش دەزانێت کە حدکا و حدک و هێزەکانی تری ڕۆژهەڵات وێڕای لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و ئەزموونی سیاسی ئەو بەشەی کوردستان، ناوچە سنووریەکانیان بەرەو قووڵایی باشوور چۆل کرد و دەستبەرداری خەباتی سیاسی و چەکداریان بوون و لە کاتی ڕیفرادۆمیشدا زۆر بە ئاشکرا و بەرچاو، هاوکاری و پشتیوونیان بۆ هەڵوێستە سیاسی و نەتەوەیەکانی رێزدار مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

پاش  دەرکەوتنی  ئەنجامەکانی ڕیفرۆدۆمیش، گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە شوعار و وتنەوەی سروودی نیشتیمانی و بەرزکردنەوەی  ئاڵای کوردستان و دەنگی شادمانیان، هەستی خۆشحاڵیان بۆ گەلی برای باشوور دەربری. کاربەدەستانی ئێران زۆر چاك دەزانن کە پەیوەندیەکی دێرین و مێژووی گەش لە نێوان ئەو دوو بەشەی کوردستاندا هەیە و بۆ تێکدانی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ راوکردن و تیرۆرکردنی تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات دەسنیشانکردوە هەتا لەو ڕێگایەوە ناکۆکی و کۆدەنگی نەتەوەیی نەمێنێ و هەستێکی تر دروست بکەن. لە بەر تیشکی رووناکایی ئەو ئەگەر و گریمانە مەترسیدار و زیان هێنەرانەدایە کە دەڵێین ئەرکی نەتەوەیی  حکوومەت و هێزە ئاسایشیەکانی کوردستانە کە زیاتر لەجاران هەوڵی پاراستنی ژیانی هاو وڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی، دانیشتووی هەرێمی کوردستانیان لە بەر چاو بێت و ئیدی بە رێگا نەدرێت مەبەستی  حکوومەتی ئاخوندی کە پەرەپێدانی ئاژاو و ناکۆکیە لە نێوان گەرمێن و کوێستاندا، ئەو  پیلانە مەترسیداریان  گەشەبکات و زیان بە ئاستی هاوخەباتی ڕۆژهەڵات و باشوور بگەیەنێت.

ئەگەر سەیری رووداوە سیاسی و مێژوویەکان بکەین، پەڵەیەكی جێگای شەرم لە نێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادۆزینەوە کە بۆ مەرامی خاس و بە بەستراوەیەن بە داگیرکەرانی کوردستان، ڕۆڵەکانی بەشەکانی دیکەیان بە دەستی تیرۆر یان شەهید کرابێ. لە ئێستادا سەلامەتی ژیانی هاو وڵاتیانی ڕۆژهەڵات لە ئەستۆی هەر تاکێکی کوردستانە و زۆر بەداخەوە کە هاوپشتی و هاوخەباتی ڕۆژهەڵاتیەکان، بەو جۆرە وڵام بدرێتەوە . ئەو کەسانەی بۆ مەبەستی تایبەتی و لووقمێك نان، خۆفرۆشی دەکەن و براکانیان دەکوژن، جێگای ئەسەف و داخە، چوونکی کوردی ڕۆژهەڵات هەرگیز خراپەی نەبووە و لە کاتیتەنگانێدا هەردەم بە دەنگی براکانیان لە باشوورەوە هاتوون. مرۆڤی بە وێژدان و هەق وێژی کوردستان، نابێت لەوەی زیاتر ڕێگابدەن دەستی باندە تیرۆریستیەکانی حکوومەتی ئاخوندی بەوخۆرە کراوە و ئاواڵە بێت و لە باوەشی خەڵکی کوردستاندا، کوردی ڕۆژهەڵات شەهید بکرێ و بکەرەکانیش بێ ئەوەی سزابدرێن، دەربچن و سزای تاوانەکانیان وەرنەگرن.

کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەردەم هەڕەشەی تیرۆر و لە نێوبردن دان و ئەگەر ئاوڕێکی جدی لە بارودۆخ و ئاسایشی ژیانیان نەدرێتەوە، مەترسی و زیانەکان ڕەنگە  لەوەی گەورەتریش بن و مناڵی زیاتر بێ باوك و دایک بن. ئەوەی زۆر جێگای داخە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیش وەك پێویست هەڵوێست و کاردانەوەیان نەبووە و تەنانەت بە رێگای تایبەتیشەوە هاوڵیان نەبووە بۆ ئەوەی گەرەنتی پاراستنی ژیان و ماڵی ئەندامان و لایەنگرانیان  وەربگرن و کاتێك بەرەو سنوورەکان جووڵەیانکرد بارۆدۆخێکی تر بوو و ئێستاش رووداوەکان شتێکی ترن.

بەڵام لە کەس روون نیە ستڕاتیژی سیاسی و بەرگری هێزەکان چییە و چۆن خۆیان لە هێرشە  تیرۆریستیەکان  دەپارێزن یان ئەوەتا هەر دەبێت بە ڕاگەیاندراو  دڵنەوایی خۆیان بکەن و هاوبەشی خەمەکان بن!!!!!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسێیەمین پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات لە باشوور لەلایەن ئێرانەوە تیرۆر کرا
بابەتی دواترگۆڕانکاریەکانی دەوڵەتی ترامپ و داهاتوویەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان