Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕژیم بە سازکردنی دۆخێکی سەربازیی چڕ لە مەریوان، پێشی بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەی...

ڕژیم بە سازکردنی دۆخێکی سەربازیی چڕ لە مەریوان، پێشی بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەی گرت

0
1069

ڕۆژی کورد: هەروەک لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە 18ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، لە شاری مەریوان، ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەرانی کورد و لە ژێر دروشمی “نا بۆ کوشتنی کۆڵبەر” پێک بێت، بەڵام هیزەکانی ڕژیم بە چڕی ڕژانە ناو بازاڕ و پێشیان بەو کۆبوونەوە مەدەنییە ناڕەزایەتییە گرت.

بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ڕۆژی کورد لە مەریوان، ئەمڕۆ هێزە ئینتزامی و سەربازی و جل شەخسییەکانی مەریوان تەنانەت بڵاوەکان بە کۆبوونەوەی ٢ تا ٣ کەسیش گرتووە و ئیزنیان نەداوە کۆبوونەوەکان کە بڕیار بوو لە پێش فەرمانداریی ئەو باژێڕی پێک بێن، بەڕێوە بچێت.

بەو حاڵەشەوە خەڵکی ناڕزایی مەریوان تا ئاستێکی باش هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ ئەو داواکارییە نیشان دا.

دۆخی باژێڕی مەریوان ئەمڕۆ تا درەنگانێک هەر سەربازی بووە و هێزەکانی ڕژیم بە چڕی ناو شاریان تەنیبوو.

هەر لەو پێیەدا ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، مەریوان ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کرابوو و تا ئیستا بەرنەدراوە.

کاناڵی بانگەوازیی ئەو چالاکییە مەدەنییە، ڕۆژی چوارشەممە 16ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیمەوە هاک کراوە و لە ئێستادا کۆنترۆڵی بەتەواوی لەدەست چالاکان و بەرپرسانی کاناڵەکەدا نەما.

لە ماوەی ئەمساڵی هەتاوی ـدا، خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕێگری کردنی لە دووچەرخەهاژوتنی کچان و هەروەها “تانکەری مەرگ”، ناڕەزایەتیی بەرینی جەماوەرییان بەڕێوە بردووە و هەڵوێستیان گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسروە عەبدولواحید: ژنی هه‌ندێ له‌ پێشمەرگە شەهیدەکان، لەشفرۆشی دەکەن
بابەتی دواترباباخانی: یەکگرتنەوە دەبێتە هۆی ساز بوونی گوتارێکی ڕۆژهەڵاتی کە دەتوانێ دواجار خەباتی شاخ و شار لێک گرێ بدا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان