Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ڕووسیە داوای خودموختاری بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا دەکات

ڕووسیە داوای خودموختاری بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا دەکات

0
1432

ڕۆژی کورد: نوێنەری تایبەتیی ڕووسیە لە دانیشتنەکانی ئاشتیی سووریە کە لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان بەڕێوە دەچێ، لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی RBC باس لەوە دەکات کە ڕووسیە لەو دانیشتنانە، پشتگیریی خۆی لە خودموختار بوونی کوردستانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندووە.

ئەلێکساندڕی لاڤێرێنتیڤ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیە لە سووریە، ٢٤ی ژانیوەری ٢٠١٧ ڕایگەیاندووە کە نوێنەرایەتییەکەی ڕەش نووسێکی یاسای بنەڕەتی ئامادە کردووە تا پبخرێتە بەر دەستی هێزە چەکدارەکانی دژبەری ئەسەد.

لەو ڕەش نووسەدا باس لە هاتنە ئارای خودموختاری لە باکووری سووریە واتا کوردستانی ڕۆژئاوا و هەروەها هاوسانی لە مافی زمانیدا کراوە کە بەو پێیە زمانی کوردیش بە فەرمی دەناسرێت.

کوردەکانی ڕۆژئاوا دوای ئەوەی سیستەمی کانتۆنییان هەڵوەشاندەوە، لە ئێستادا سیستەمێکی فیدرالیان لە ژێر ناوی فیدرالیی باکووری سووریە، راگەیاندووە کە تا ئێستا هێچ وڵاتێکی جیهان، دانی پیدا نەناوە.

لەو ڕەش نووسەدا هەروەها پێشنیار کراوە وشەی عەرەب لەسەر سووریە بسڕدرێتەوە و تەنیا بە “کۆماری سووریە” بناسرێت.

یەکێکی تر لە پێشنیارەکانی ناو ئەو ڕەش نووسە، هاتنە ئارای خولێکی ٧ سالەی سەرۆک کۆماریە کە کەسی هەڵبژێردراو ناتوانی بۆ خولی دواتر بەربژێر ببێتەوە.

هەروەها پێشنیار کراوە کە وشەی “وەرگیراو لە شەریعەت” لە یاسای بنەڕەتیی سووریە، بسڕدرێتەوە.

تا ئێستا هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی و تورکیە لە هەمبەر ئەو پێشنیار و ڕەشنووسەی ڕووسیە، نادیارە و هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لەمبارەوە نەخراوەتە ڕوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەرپرسە بانکییەکانی ئێران و تورکیە بە مەبەستی سڕینەوەی دۆلار و یۆرۆ لە بازرگانیی نێوانیان، کۆبوونەوە
بابەتی دواترخولێکی “کورد و ئێران ناسی” بۆ ڕۆژنامەوان هەڵمەت مەعرووفی لە قوتابخانەیەکی سویس کراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان