Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕووداوی هاتووچۆ لە کرماشان 9 برینداری لێکەوتەوە

ڕووداوی هاتووچۆ لە کرماشان 9 برینداری لێکەوتەوە

0
1103

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 11ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، بە هۆی وەرگەڕانی ترۆمبیلێک لە کرماشان، ٩ کەس بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ١٤ی ئەو ڕۆژە لە کرماشان ڕووی داوە.

دۆخی ٧ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە و بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان ڕاگواستراون.

هۆکاری ئەو ڕووداوە، تەڕ بوونی ڕێگا بە هۆی باران ڕاگەیێندراوە.

دەگوترێ بریندارەکان لە لای سەر و دەستیانەوە، ئازارێکی زۆریان پێگەیشتووە.

ناستانداردبوونی ڕێگاکان و هەروەها ترۆمبیلەکان لە ئێران و هەروەها نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست لە وەرزی تووشیی و باران و بەفردا، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی هاتووچۆ لە کوردستانە.

زۆربەی شارەکانی کوردستان ەل مەودای ڕێگاکانیان، هیچ بنکە و فەرمانگەیەکی خزمەتگوزارییان نیە تا فریای کەسانی لێقەوماو و تووشهاتوو بکات.

فەرمانگەی ڕێگا و بانی زۆرێک لە شارەکانی کوردستان، کەرستە و ترۆمبیلی پێویست بۆ خاوێنکردنەوەی ڕێگاو بان لە کاتی تووشی و بەفریان نیە و ئەوەش هەموو ساڵێک کێشە دەنێتەوە و ڕووداوی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگەپجاڕە خۆشەویستەکەی حەلەب لە بۆمباردوومانی ئەو شارەدا کوژرا
بابەتی دواترترامپ، ژنێراڵ جمیسز مەتیس ـی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەناسێنێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان