ڕۆژی كورد : ئه‌یوب ئه‌سه‌دی ، زیندانیی سیاسیی كورد كه بۆ زیندانی كاشمه‌ر دوورخراوه‌ته‌وه ، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو دا به هۆی دووریی ڕێگا له چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای كردووه ، بگوازرێته‌وه بۆ ئوستانی سنه به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه
ئه‌یوب ئه‌سه‌دی پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی , له گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری سنه دادگایی و به ته‌بعید و بیست ساڵ زیندان له زیندانی كاشمه‌ر مه‌حكووم كرا
ئه‌و زیندانیه ماوه‌یه‌ك له حوكمه‌كه‌ی له زیندانی سنه تێپه‌ڕ كرد و دواتر ره‌وانه‌ی زیندانی كاشمه‌ر كرا.
له‌و ماوه‌یه دا بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانای چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یانیان نه‌بووه و داواكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانیێكی نزیكتر له ئوستانی سنه بێوه‌ڵام ماوه‌ته‌وه
ئه‌یوب ئه‌سه‌دی كه ئێستا ماوه‌ی پێنج ساڵه له زیندانی كاشمه‌ره ، ساڵی ١٣٩٠ له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له نزیك یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شاری سنه ، تۆمه‌تی شه‌ڕ له گه‌ڵ خوا و هاوكاریی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانی وه‌پاڵ دراوه