ڕه‌وتی پارته‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ ژێر چاوه‌دێری ئامریكا به‌ ڕێكه‌وتنێكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتوون

0
1111

ڕۆژی كورد :
له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ر دوو پارته‌كانی “پارتی ئه‌نجۆمه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ سووریه‌” ENKS و “پارتی یه‌كگرتووی دێموكراتیك” PYD به‌ ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی سیاسی گه‌یشتوون و به‌ پێی وته‌كانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجۆمه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ سووریه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دانیشتن و وتووێژه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنێكی سه‌ربازی له‌ ئارادایه‌ و بڕیار وایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش هێزه‌كانی “پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ” به‌ره‌و ڕۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕینه‌وه‌.

به‌ پێی وته‌كانی “كاوه‌ عه‌زیزی” ئه‌ندامێكی ئه‌نجۆمه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ سووریه‌ ENKS ڕه‌وته‌ سیاسییه‌كانی كورد له‌ ڕۆژئاوای سووریه‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری ڕاسته‌وخۆی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا به‌ ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی سیاسی گه‌یشتوون و سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنی سه‌ربازی هاوبه‌ش سه‌رقاڵی وتووێژ و تاوتوێكردنه‌وه‌ن و بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا به‌ ڕێكه‌وتنی سه‌ربازی هاوبه‌ش بگه‌ن و هێزه‌كانیان به‌ره‌و ڕۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد و پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م دانیشتن و ڕێكه‌وتنانه‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری راسته‌وخۆی ئامریكادا به‌ڕیوه‌ ده‌چێت و هه‌ردوو لایه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوبه‌ش ڕێكه‌وتوون و له‌ سه‌ری پێداگرن. ناوبراو پێداگری كرد كه‌ له‌ دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای كوردستان دا پێویسته‌ هه‌موومان به‌ ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بگه‌ین.
به‌ پێی وته‌كانی كاوه‌ عه‌زیزی شاندێكی پله‌به‌رزی ئامریكایی ماوه‌ی مانگێكه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵێك وتووێژ و چاوپێكه‌وتنیان پێك هێناوه‌ و له‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئامریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌موو نوێنه‌رانی لایه‌ن و پارته‌ كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌شدارن و سه‌ركی ترین و گرینگترین مه‌به‌ست له‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ وه‌دیهێنانی یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتووییه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌ كوردییه‌كان و گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
كاوه‌ عه‌زیزی ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ سووریه‌ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی ئاماژه‌ی به‌ ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌ولێر له‌ وتووێژه‌كانی خۆیان كرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ به‌رچاو كه‌ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی وه‌كوو به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌شدار بوون و به‌ تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌ورێكی به‌رچاوی له‌ یه‌كیه‌تیی و یه‌كگرتوویی نێوان هێزه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بینیوه‌ و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گڕ خستووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوویی نێوان هێزه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكات پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌دیهێنانی یه‌كگرتوویی و ڕه‌وتێكی ئارامی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسێهه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی میدیاكار و ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان سۆران سه‌قزی
بابەتی دواترناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری عێراقی فێدراڵ دژی هاتنه سه‌ركاری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته‌

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.