Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕنوو لە ئورمیە، گیانی دوو کەسی ئەستاند و دوو ماڵی تێکدا

ڕنوو لە ئورمیە، گیانی دوو کەسی ئەستاند و دوو ماڵی تێکدا

0
951

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، دۆینی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە گوندی بەردەسووری ناوچەی سۆمابرادۆستی ئورمیە، بە هۆی ڕنوو دوو کەس گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان بە هۆی هاتنی ڕنوو سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەیەک لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا کەوتوونەتە بەر ڕنوو و بە هاوکاریی خەڵکی گوند و فریاکەوتنیان، توانیان بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکە ڕزگار بکەن بەڵام ٢ کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە، کۆچی دواییان کردووە.

ئەندامانی تری بنەماڵەکە کە ئەوانیش دەگوترێ ٢ کەسن، بە توندی بریندار بوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەروەها لە گوندی کەلاسێ ـی ناوچەی مەرگەوەری ئورمیەش ڕنوو هاتووە و ماڵێکی ڕماندووە بەڵام ئەندامانی بنەماڵەکە بە هاوکاریی خەڵکی گوند، ڕزگار کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسکرتێری گشتیی حدکا بە مەبەستی پیرۆزبایی و باس کردن لە پرسی یەکگرتنەوە سەردانی حدک ـی کرد
بابەتی دواترکچە تکواندۆکارێکی مهابادی وەک تکواندۆکاری ناودەوڵەتی ناسرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان