Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ڕاگەیێنەکانی ئیتالیا وێنەی مەحموود ئەحمەدی نەژادیان لەگەڵ قاچاغچیەکانی چەک بڵاو کردەوە

ڕاگەیێنەکانی ئیتالیا وێنەی مەحموود ئەحمەدی نەژادیان لەگەڵ قاچاغچیەکانی چەک بڵاو کردەوە

0
1806

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، پۆلیسی ئیتالیا ڕایگەیاند کە لە دوای لێکۆڵینەوەیەک لەمەڕ دۆسیەی تایبەت بە قاچاغی چەک و چۆڵ بەرەو ئێران ولیبی، لانیکەم ٣ کەس دەستبەسەرکراون، ڕۆژنامەکانی ئیتالیا وێنەیەکی مەحموود ئەحمەدی نەژادیان بڵاو کردەوە کە لەگەڵ دوو کەس لەو قاچاغچیە دەستبەسەرکراوانەی چەک و چۆڵ گرتوویەتی.

ئەو دوو دەستبەسەرکراوە، ژن و میردێکی خەڵکی نیپال ـن کە پیاوەکە پێشتر بووە بە مسوڵمان و پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ ئێران هەیە و ناوی خۆی ناوە جەعفەر.

کەسی سێهەم، یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیایەکی فرۆشتنی هێلی کۆپتێر لە ڕۆم ـە.

لەو وێنانەدا کە لەلایەن ڕاگەیێنەکانی ئیتالیاوە بڵاو کراوەتەوە، ئەو ژن و مێردە نیپالیە لە تەنیشت مەحموود ئەحمەدی نەژاد، ڕاوەستاون بەڵام ڕێکەوتی وێنەکە ڕوون نیە.

ئەو سێ کەسە کە لەلایەن پۆلیسی ئیتالیاوە دەستبەسەرکراون، بەوە تاوانبارن کە گەمارۆکانی سەر ئێرانیان ڕەچاو نەکردووە و لە ڕێگای چەند کۆمپانیایەکەوە کە لە دەرەوەی ئیتالیان، هەندێ کەرستەیان بۆ ئێران و لیبی ناردووە کە لە بەشی سەربازیدا کەڵکیان لیوەردەگیرێت.

ڕۆژنامەی ئیتالیایی “لا ڕێپۆبلیکا” لەمبارەوە نووسیویەتی: “لەو مامەڵانەدا، هێلی کۆپتێرگەلێک کە لە راستیدا بۆ راگواستنی بریندار داڕێژراون، کراون بە هێلی کۆپتێری شەڕ بەڵام دەست نیشانیش نەکراوە کە کڕیارەکان لێن.

دادسەرای ناپل، فەرمانی دەستبەسەرکردنی هاوولاتیەکی لیبیایشی هەر بەو تاوانە دەکردووە.

لێکۆڵینەوەکانی بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ئیتالیا لەمەڕ ئەو تۆرە قاچاگە لە ساڵی ٢٠١١ ـەوە و دوای گوێگرتنی بە نهێنی لە قسەکانی ئەندامانی ئەو باندە مافیایە لە رێگای تەلەفوونەوە بووە.

ئەو باندە مافیاییە بە ناوی باندی ناپل (کامورا) ناسراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێبەری ئەلقاعیدە لە یەمەن کوژرا
بابەتی دواتروەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی: هیچ هێزێک ناتوانێ پێش بە تاقیکردنەوە موشەکییەکانمان بگرێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان