Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە تیرۆر کرانی دوو پێشمەرگەی حیزبی...

ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە تیرۆر کرانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

0
956

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە ڕاگەیەندراوێک دا بڵاوی کردۆتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٦ی مانگی پووشپەڕ دوو پێشمەرگەیان بە ناوەکانی عادڵ موھاجیر ناسراو بە “سەرباز” و لوقمان ئاجی لە دەوروبەری “ھەڵشۆ”ی سەر بە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان لە لایەن تیرۆریستێکی سەر بە ڕژیمی ئیران تەقەیان لێکراوە و شەهید کراون.
ڕژیمی ئیران یەکەم جاری نییە کە دەستی بە خوێنی تێکۆشەرانی کورد سوور بووە بەڵکوو مێژوویەکی دوور و درێژی لە تیرۆر و پەروەردە و هەناردەکردنی تیرۆریسم لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی دا هەیە و تا کاتێک ئەم ڕژیمە لە دەسەڵات دابێ تیرۆر و تیرۆریسم لە گەشەسەندن دا دەبێ و جیهان ڕووی ئارامی و ئاسایش بە خۆیەوە نابینێ.
ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی تیرۆریسمی دەوڵەتیی ئێران، بە داخبوونی خۆمان لەوەی کە کورد بە دەستی کورد و بە فیتی داگیرکەران شەهید بکرێ دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی ئەم دوو تێکۆشەرە بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری ئەم خەمە دەزانین.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
٧ی جولای ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ دوو لایەنی کۆمەڵە: دان بە خۆتان دا بگرن و زمانی سیاسەت و دیالۆگ بکەنە جێگرەوەی زمانی چەک و شەڕی خۆکوژی.
بابەتی دواتربزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان