ڕۆژی كورد :
دادگای باڵای توركیه فه‌رمانی ئازادی “سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش”، هاوسه‌رۆكی پێشووی به‌ندكراوی “پارتی دێمۆكراتیكی گه‌لان”ی باكووری كوردستانی ڕاگه‌یاند به‌ڵام هاوكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ناوبراو به هۆی دۆسیه‌كانی دیكه‌ی ئازاد نه‌كرێت و حۆكمه‌كه‌ی ڕابگیرێت.
دوابه‌دوای داوكاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له ده‌زگای دادپه‌روه‌ری توركیه سه‌باره‌ت به ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پیشووی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان وه‌زیری دادپه‌روه‌ری توركیه حه‌وتووی ڕابردوو باسی ئه‌وه‌ی كرد كه پێویسته هه‌موومان ڕێز له حۆكمی ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن ده‌زگایه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بگرین. عه‌بدولحه‌مید گوڵ، وه‌زیری دادپه‌روه‌ری توركیه له دووتۆی وته‌كانی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بوودجه‌ی پاڕله‌مان له ئانكارا پێته‌ختی وڵاتی توركیه سه‌باره‌ت به داخوازی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له هه‌مبه‌ر ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، ڕێبه‌ری پێشووی پارتی گه‌لانی كوردستان ڕایگه‌یاند پێویسته هه‌موومان ڕێز له بڕیاری ده‌زگایه‌كی دادپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بگرین.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هێشتا به‌رده‌وامه و دادگای ناوبراو داخوازی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له به‌رچاو ده‌گرێت و لیكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كات. گوڵ هاوكات جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرد كه بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاش به ده‌س ئه‌و یان كه‌سێكی دیكه نیه، بڕیاری كۆتایی له هه‌مبه‌ر ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی دادپه‌روه‌ری ولاتی نوركیه لێكۆڵینه‌وه و تاوتوێده‌كرێت و بڕیاری كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
دادگای باڵای توركیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٢٧ی نوامبر بڕیاری ئازادی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی به فه‌رمیی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هاوكات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت كه دادوه‌ری گشتی توركیه به تاوانی هاوكاری ناوبراو له گه‌ڵ هێزه‌كانی “پ ك ك” داخوازی ١٤٠ ساڵ به‌ندكرانی بۆ كردووه.