ڕۆژی كورد :
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا ئاماژه‌ی به چالاكییه تێرۆریستییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردووه و به سه‌ره‌نجدان به وته‌كانی مایك پۆمپێئۆ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ڵێت: دڵڕه‌قی و بێ به‌زه‌یی و بێ ڕه‌وشتی ڕژیمی ئێران هیچ سنوورێكی نێوده‌وڵه‌تی ناناسێت.
مۆرگان ئۆرتێگاس، وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا كه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئایار بڵاو كرایه‌وه ئاماژه‌ی به چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ چاوه‌دێری له سه‌ر دژبه‌ران و به‌رهه‌ڵستكارانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تێرۆری دژبه‌رانی و هه‌روه‌ها به‌رنامه داڕشتن بۆ هێرشه تێرۆریستییه‌كانی ئه‌و وڵاته له وڵاته جیاوازه‌كانی دونیا كردووه. به پێی وته‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا دیپلۆماته تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی په‌یتا په‌یتا و به مه‌به‌ستی نیازی خراپه‌ی جۆراوجۆر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیان تێوه‌رداوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانی ده‌سبه‌سه‌ركرانه‌كان، و لێكۆڵینه‌وه دادوه‌ریی و جه‌ناییه‌كان و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگا زانیارییه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وی ئێران ئه‌و ڕاستییانه‌یان سه‌لماندووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا نزیك به ٣٦٠ پڕۆسه‌ی تێرۆری ئامانجداری له زیاتر له ٤٠ وڵاتی دونیا به ئه‌نجام گه‌یاندووه. له‌وانه و له به‌شێك له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له عه‌لی فه‌لاحییان وه‌زیری پیشووی ده‌زگای زانیاری ڕژیمی ئێران و كۆرته‌یه‌ك له چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی ناوبراو كراوه و ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئایار ناوبراوی به هۆی له ژێرپێنانی ئاشكرای مافی مرۆڤ و كوشتن و تێرۆری به‌رهه‌ڵستكاران و دژبه‌رانی ڕژیم به لیسته‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاد كردووه.
له درێژه‌دا و به پێی وته‌كانی خاتوو ئۆرتێگاس كاره‌سات بارترین چالاكی وه‌پاڵدراوی ناوبراو هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی یه‌هودییه‌كان له ولاتی ئارژانتین له ساڵی ١٩٩٤ی زایینی دا باس كراوه كه له ده‌رئه‌نجاكی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا سه‌رجه‌م ٨٥ كه‌س كوژراوی لێكه‌وته‌وه و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپۆل له ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی‌دا به فه‌رمیی فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواكه‌وتنی دۆسیه‌ی ناوبراو و چوار كه‌سی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی به‌دواداچوونی بۆ ناوبراو و هاوڕێیانی ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له درێژه‌دا باسی له كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد بۆ به‌كارهێنانی كرده‌وه‌ی نه‌شیاوی تێرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران و باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه تا ئێستا چه‌ندین فه‌رمانی ده‌سبه‌سه‌ركردن بۆ دیپلۆماته‌كانی ئێران ده‌ركراوه. له كۆتایی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا وه‌بیر هێنراوه‌ته‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی جگه له تێرۆری دژبه‌رانی سیاسی، ڕێبه‌ران و چالاكانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وه‌ڵه‌ته بیانییه‌كان، به چه‌شنێكی به‌رچاو و له ڕاده به‌ده‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه‌ته ئامانج و گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زۆرتر له جاران زیاد كردووه.