Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا بە فەرمی هۆشداری دا بە ئێران

ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا بە فەرمی هۆشداری دا بە ئێران

0
1199

ڕۆژی کورد: ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، وێڕای مەحکووم کردنی تاقیکارییە مەشەکییەکانی ئێران، ئەو تاقیکارییانەی بە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە قەڵەم دا.

مایکێل فلین لە کۆشکی سپی، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران، گوتی ئەو تاقیکارییە موشەکییانەی ئێران، پێشێل کردنی بڕیارنامەی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لەمڕۆوە بە فەرمی هۆشداری دەدەم بە ئێران.

بر اساس این قطعنامه، ایران به مدت هشت سال نباید موشک‌های بالستیک که قابلیت حمل کلاهک هسته‌ای داشته باشند، را توسعه دهد.

بەپێی بڕیارنامەی شۆرای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران نابێ بۆ ماوەی ٨ ساڵان، موشەکی بالستیکی ئەوتۆ بەرهەم بهێنێ کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکی هەبێ.

ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی بە ناجێگیر لە قەڵەم دا و گوتی: “دەوڵەتی ئەمریکا نەیتوانی دژکردەوەی شیاو لە هەمبە رکردەوە زیانهێنەرەکانی ئێرانلە بواری ڕاگواستنی تەقەمەنی و چەک، پشتگیری لە تیرۆریسم و پێشێلکردنی زۆرێک لە ڕێسا ناونەتەوەییەکان لە خۆی بنوێنێ، ئەوەش وایکردووە ئێستا ئێران سەرەڕۆتر و چاونەترستر بووە، بەڵام من ئەمڕۆ بە فەرمی هۆشداری دەدەمە ئێران”.

فلین هەروەها گوتیشی: “تاقیکارییە موشەکییەکانی ئێران، ژیانی خەڵکی ئامریکا دەخاتە بەر هەڕەشە، هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا، هاوڕێیانمان و هاوپەیمانەکانمان لە ناوچە و واشنگتۆن، من کردەوەیەکی ئەوتۆ مەحکووم دەکەم”.

پێشتر، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە قەراغ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕانسە، بێ ئەوەی کە ئەو تاقیکردنەوەیە ڕەت بکاتەوە یان پشتڕاستی بکاتەوە گوتی: “ئێران هیچ کات موشەکە بەرهەمهێنراوەکانی خۆی بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتانی تر بەکار ناهێنێ”.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، حسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی کۆماریئیسلامی، پشتڕاستی کردەوە کە ئێران ئەو تاقیکارییە موشەکییەی ئەنجام داوە بەڵام ئەو تاقیکارییە لە درێژەی گەڵاڵەکانیاندا بووە و ئیزنیش نادەن هیچ وڵاتێکی بیانی لە کاروباری بەرگرییاندا دەست تێوەردان بکات”.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە کە نەیویستبوو ناوی ئاشکرا بکرێ، هەواڵی تاقیکردنەوەی موشەکێکی مامناوەند مەودای بڵاو کردبۆوە کە دەگوترێ ئەو موشەکە دوای بڕینی مەودایەکی هەزار کیلۆمیتری، تەقیوەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداعش دوو گریلای پەکەکەی سەربڕی+وینە
بابەتی دواترپێنج حیزبی كوردستانی رۆژهەڵات لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی كۆڵبەرانی كورد هه‌ڵوێستیان گرت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان