Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی وەک باڵوێزی ئێران لە عێراق هەڵبژێردرا

ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی وەک باڵوێزی ئێران لە عێراق هەڵبژێردرا

0
975

ڕۆژی کورد: ماڵپەڕەکانی ئێران ڕایانگەیاند، ئیرەج مەسجدی، ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی، بەرپرسی سەرەکیی سپای تیرۆریستیی قودس، وەک باڵوێزی ئێران لە عێراق هەڵبژێردرا.

ماڵپەڕی “ئینتخاب” کە لە موحسێن ڕەزایی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای تیرپریستیی پاسداران و سکرتێری کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ڕژیم، یەکێک لەو ماڵپەڕانەیە کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.

پۆستی باڵوێزی ئێران لە عێراق بە هۆی ستراتژیک بوونی عێراق، یەکێک لە پۆستە هەستیارەکانە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئیرەج مەسجدی، پلەی سەرتیپی لە سپای تیرۆریستیی پاسداران ـدا هەیە و لە میدیاکانی ئێران، وەک ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی خراوەتە بەر باس.

ڕۆژنامەی “هەمشەهری” کە سەر بە شارەوانیی تاران ـە لەو بارەوە نووسیویەتی: “سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە دوایین قۆناغەکانی هەڵبژاردنی باڵوێزی نوێی ئێران لە دووهەمین وڵاتی گرنگی ناوچەکە واتا عێراق دەکەن. ماوەی بەرپرسیارەتیی حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی ئێستای ئێران لە بەغدا بەهۆی هەستیاربوونی دۆخی عێراق، ٢ ساڵ زیاتر لە ماوەی ئاسایی بەرپرسیارەتیی باڵوێزێک، زیاتر بووە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووێنەی ژنە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە خەڵاتی نێودەوڵەتی پێ بەخشرا
بابەتی دواترهەوڵەکانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ خستنە ناو لیستەی تیرۆری سپای پاسداران بەردەوامە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان