Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا.

 ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا.

0
4335
شەماڵ مامزادە بۆکانی

ڕاستە  وەک دەسەڵات ، ڕاگەیاندن بەهێزی چوارەم ئەژمار دەکرێت ،بەڵام لە سیاسەتی نهێنیی  بەرێوەبەریدا ژمارەی یەکەمە  .

بەتایبەت لە سیاسەتی دەسەڵاتێکی داگیرکەردا و تەنانەت لە دەسەڵاتێکی خۆماڵیی خۆسەپێنیشدا ، سیاسەتی ئازادیی ڕاگەیاندن سەرەڕای بەربەستەکان لەبەشی بەستێن و چاودێری کردن ، بەڵام چەند ئامانجێکی تایبەتتر دەپێکێت لە بەرژەوەندیی دەسەڵات دا  .

واتە لە ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا ڕەهەندەکانی چەواشەیی ڕیکلامیی و پڕوپاگەندا ،  جیا لە بواری ئابووریی و سیاسیی ڕووکەش ،  پێوەرەکانی کۆمەڵناسانەی چۆن ڕاهاتنی کۆمەڵگە  بە ئازارەکان ، ئامانجی ستراتیژیی سەرەکییەتی  .

چونکە مرۆڤ بوونەوەرێکە لە ڕاهاتن بە ژیان و ئازارەکان تا ئەو کاتەی تاکی ڕووناکبیری کۆمەڵگە ، تێڕوانینی جیاوازی دەبێت بۆ ڕاهاتن .

واتە ڕەنگە ئاسایی بێت مرۆڤ بە خواردن و نەخواردن لە جۆری خواردەمەنیی ڕۆژانەی  ڕابێت ، یان مرۆڤ دەتوانێت لە بانگەشەیەک ڕابێت  بێ ئەوەی دەنگی تیڤیەکەی کەم بکات ، چونکە  بەلایەوە ئیتر گرینگ نییە ئەو بانگەشەی کە سەدانجار گوێی پڕ کردووە .

یان زۆر ئاساییە مرۆڤێک بە میوزیکێکی بێگانە ڕاهاتبێت بەڵام ئەوەی مەترسیدارە ڕاهاتن بە ڕاگەیاندێکە کە ڕۆژانە بەشمەینەتیی و ئازار و مەرگی ئازیزانت بۆ دەگوازێتەوە ، ئەویش ئەو تێگەیشتنەیە کە پێویستە هەڵویستەی لەسەر بکرێت ، واتە خاڵی گرینگی ئەو بابەتە لەوەدایە کە ئاخۆ ئەو ڕاهاتنە چی کاریگەریەکی دەبێت لە سەر گەلێکی شۆرشگێر کە بەدرێژایی مێژوو بە چەک و کوشتن کۆڵی نەداوە لەوکاتەیدا کە ڕاگەیاندن وەها ڕۆڵیکی نەبوو لە ڕاهاتنی ڕۆژانەدا ؟

بەڵام ئێستا سیاسەتی ڕاگەیاندنی  دووپاتە ، دووپاتە ، دووپاتە ، دووپاتە ، لە مێشکی مرۆڤادا دووپاتەبوون ڕاهاتنە ، بەڵام ڕاهاتن بە مەرگی شۆرشگێران و هەواڵی دەستبەسەرکرانی لاوەکان لە لایەن دەسەڵاتەوە ، ڕاهاتن و دووپاتەیەکی مەترسیدارە بە ناوی ڕاهاتنی کۆمەڵگە بە ئازارەکان وەک هەر هەواڵێکی ئاسایی ڕۆژانە،  ئەم ڕاهاتنە لە سیاسەتی نهێنیی ڕاگەیاندندا لە سەر ئەدەبی زارەکیی دارێژراوە کە پەی دەگوترێت خۆشە بوون .

وشەی خۆشەبوون لە پێناسی پەروەردەیی منالێکی لاسارو هارووهاجەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەدووپاتەی هارووهاجیی خۆیدا هەێندەدارکاریی کراوە  لەشی بە لێدان ڕاهاتووە ، بۆیە ئیتربە تێگەیشتنەوە هەڵەکانی دووپاتە دەکاتەوە و دەزانێت ئیتر ئازاری لێدانەکەی لە شکاندنی ترسەکەیدا و خەلسیوە .

بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ کورد دەتوانێت  لە ئازاری هەواڵی لە سیدارەدانی ڕۆڵەکانی ڕابێت بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران؟

یان دەبێت دژبەو سیاسەتی چەواشە کردارییە ڕاهاتنە ڕاپەڕێت و گومانیش بخاتە سەر ئەو ڕاگەیاندنانەی وەها سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن بە بێ ئەوەی ڕۆڵی هاندەر بگێڕن بۆ شۆڕشێکی جەماوەریی بۆ ڕانەهاتن بەو ئازارانە .

شەماڵ مامزادە بۆکانی

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت
بابەتی دواترکەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان