هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وەک زەروورەت و پێویستیەکی سیاسی و مێژوویی پێکهات.
سەرەنجام پاش دوو مانگ کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نووسینەوە و داڕشتنی دەستوور و بەرنامە و پێڕەوی هاوپەیمانی، توانرا هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK پێک بێ و بڕیارە لە ڕێکەوتی ٩ی ژانویەی ٢٠٢٢ی زایینی بە ڕەسمی و بە بەشداریی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد و بیانی و هەروەها بە بەشداریی میدیاکار و ڕۆژنامە نووسان کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی و راگەیاندنی هاوپەیمانی بەڕێوە بچێ.
لەو هاوپەیمانییە دا بڕیار دراوە کاری هاوبەش(( سیاسی،نیزامی، ئەمنیەتی، میدیایی)) ، بەیان و گوتاری هاوبەش ، پێوەندی و لۆبیگەریی هاوبەش و کار بۆ پڕۆژەی هاوبەش بکرێ .
پێکهێنەرانی هاوپەیمانی لەو باوەڕە دان کە بەم چەشنە دەتوانن ببین بە ئادرەسێکی بە هێزی سەربەخۆییخوازی چ لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات و کوردستان ، چ لە ئاستی دەرەوە بۆ دیالۆگ و لۆبیگەری و تەنانەت دانیشتن لە گەڵ دژبەرانی ڕژیمی ئێرانی و هەروەها هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرە لە گەڵ سەرجەم هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
حیزب و لایەنەکانی پێکهێنەری ئەو هاوپەیمانییە بریتین لەم چوار لایەنە:
١ ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد
٢ یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٣ تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان
٤ بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
پاش پێکهێنانی هاوپەیمانی لە لایەن ئەندامانی ئەو چوار لایەنە لە ڕێگەی دەنگدان و هەڵبژاردنەوە ١٧ کەس وەک ئەندامی ڕێبەریی گشتی هەڵبژێردران .
دواتر لە کۆبوونەوەی ڕێبەریی گشتی دا ٥ کەس وەک دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران کە بریتین لەو کەسانە:
کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی
مێهران میرزایی
عەلی فەزڵی
جەماڵ پوورکەریم
سەردار وەلەدبەیگی
پاشان لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە بە کۆی دەنگ جەماڵ پوورکەریم وەک سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵبژێردرا.
لێرەوە دەتوانن دەستوور و بەرنامە و پێڕەوی هاپەیمانی بخوێننەوە:
سەرچاوەکان:
ئاگاداری/ دەست کێشانەوە لە ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
جەماڵ پوورکەریم وازی لە ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هێنا
ڕۆژنامەنووس جەماڵ پوورکەریم لە مەرگ گەڕایەوە
ڕووسیا، تورکیا و ئورووپا دۆڕاوە سەرەکییەکانی ئەم شەڕەن و ئەمریکا براوەی یەکەمە
کورتە فیلمی گەلاوێژ هاتە بەرهەم
چاوپێکەوتنی سێ رۆژنامەنووسی دیکەی کورد لەگەڵ ئەحمەد شەهید
سیاسەتی پێش پێگرتن ، چیدیکە وەڵامدەر نییە (جەماڵ پوورکەریم)
چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا.
چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
حیزب، ڕێکخراوە و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەوخستن؛هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان/جەماڵ پوورکەریم
ڕووداو: چوار لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییەک پێکدەهێنن
چوار حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
چوار لایەنی سەربەخۆخوازی ڕۆژهەڵات هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا
پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی “جەماڵ پوورکەریم” بۆ بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ
جەمال پوورکەریم بۆ باڵكێش كورد نابێت ئایندەی خۆی بە ئێرانەوە گرێ بدات
وتووێژی قەندیل پرێس لە گەڵ: جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
ناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبینارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد ساز دەکا
دیداری سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بێت نەهرین
تیرۆرمان بە تیرۆر وەڵام نەداوە.
مافى یەکسانى ژنان لەناو کوردەکان
کۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریسمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بروکسێل بەڕێوە چوو
سەرجەم سەرچاوەکان لە ویکیپیدیا وەرگیراون