ڕۆژی کورد: سبەی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، چوارەمین ساڵڤەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکەس، شاعیری ناوازە و خواوەندی وشەی کورد ـە.
شیرکۆ بێکەس لە شاعیرانی شوناس ساز و داهێنەری کورد (١٩٤٠-٢٠١ )، کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون.
ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد “خەڵاتی تۆخۆڵسکی” وەردەگرێت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو.
ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند و ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی “خاک” خەڵاتی پیرەمێردی شاعری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.
شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
وەسیەتنامەی شیرکۆ بێکەس
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دوەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێ‌بدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادی‌دا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەمو دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەکەی مەردان و سرودی (خوایە وەتەن ئاواکەی)ـەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی (بێکەس)ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم.
شیعرێک لە مامۆستا بێکەش بۆ دوکتور قاسملوو:
شێعرێک لە: شێرکۆ بێکەس
نه ئاو كۆتایی بۆ هه‌یه‌و نه‌نووسین له‌سه‌ر ئه‌و!
نه مانگ له‌م ئاسمانه ئهبڕێو
نه شێعری ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و
نه هه‌ڵاڵه سورایی ئهچێتهوهو نه خوێنی ئه‌و
قاسملوو به‌فرێكی سووره‌و… كلوو… كلوو
چوار وه‌رزه به‌سه‌رماندا ئه‌بارێ.
جارێك ئهمانكا به یاقووتو
جارێكی دی به دارهه‌ناری به‌ر مانگه‌شه‌و.
وه‌كوو زه‌رده‌خه‌نه كاڵه‌كه‌ی
پڕمان ئه‌كات له سروودی نه‌رم نه‌رم
وه‌كوو قوڵپه‌ی زنه‌ی برینی له گه‌رووماندا
ئه‌بێته لرفه‌ی سروودی گه‌رم گه‌رم
له ماڵه‌كانماندا… قاسملوو
جوانترین دره‌ختی حهوشهیهو
نازدارترین گوڵدانو ئینجانهیهو
پاكترین شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌یه‌و
قوڵینه‌ی نانه‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌و پهرداخهو
گڕوگاڵی منداڵه‌كانمانه … قاسملوو!
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه به هه‌تاوی به‌ر هه‌یوان
به په‌پووله پاییزه‌و
دێته‌وه سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه دێته‌وه به ده‌ستی به‌تاڵ
نایه‌ته‌وه قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا به باوه‌ش تریفه دێنێته‌وه
شێعری سه‌وز به ده‌سته‌وه‌و
سنگی ئه‌بێته پووره ههنگو
هه‌نگوین له قسهیداو به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ به ماڵ ئه‌یبه‌خشێته‌وه
ئه‌و هه‌روا خۆی ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه
به ئاوه‌ڵی شه‌فه‌ق نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه
له‌گه‌ڵ نه‌وڕه‌سی سپی‌دا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی دوا شه‌هیددا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی ناگه‌ڕێته‌وه
له سنه‌وه مشتێ له خۆڵی “ئاویه‌ر” دێنێته‌وه
له سه‌قزه‌وه فرمێسكی بێوهژنێكو
له مه‌هاباده‌وه سروودی ههڵۆیهكو
له كرماشانه‌وه به سواری ئه‌سپێكی
“تاق بوستان” دێته‌وه.
ئه‌و هه‌موو ساڵێ
وه‌كوو نێرگز ئه‌گه‌ڕێته‌وه!
*
قاسملوو له شته هه‌ره بچووكه‌كاندا ده‌رئه‌كه‌وێ
ئه‌گه‌ر باش ورد بیته‌وه:
له خانه‌كانی سه‌ر باڵی په‌پووله‌دا
یه‌كێكیان ئه‌وه!
له كراسی گوڵگوڵی كیژۆڵه‌یه‌كدا
هه‌ره سووره‌كه‌یان ئه‌وه!
له ئاگرداندا پشكۆ هه‌ره گهشاوهكهیان ئه‌وه.
له پۆله مه‌لی كۆچه‌ری ئێوارانی هاویندا
ئه‌وه‌ی له پێشی پێشه‌وه‌یه ئه‌وه.
ئه‌گه‌ر باش ورد بیته‌وه
له بندینی رووبارێكی روون‌دا
ئه‌و ماسییه‌ی كه‌وتۆته پێش كاروانی ماسییه‌وه
باریكه‌له سپیهكهیان
ئه‌وه ئه‌وه!
ئه‌گه‌ر باش ورد بیته‌وه
له تیرێژی ئه‌و هه‌تاوه‌ی
ئه‌چێته ناو زیندانه‌كانه‌وه… تاڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌وه.
له كه‌وانه‌ی پهلكهڕهنگینهدا
كام ره‌نگیان له هه‌موویان رووخۆشتره… ئه‌وه، ئه‌وه
له شه‌قامه راپهڕیوهكاندا كام شه‌قامیان
هاواری بڵندتره… ئه‌وه ئه‌وه!
قاسملوو خۆی یهكێكهو
به‌ڵام هه‌موویشیان … ئه‌وه!
*
ئاماده‌یه… له ناوماندا… ئاماده‌یه
له‌سه‌ر كورسی دڵمان دائه‌نیشێ.
له چاوماندا… گلێنه‌یه.
له ده‌نگماندا ژێی هاوارو زایه‌ڵه‌یه.
په‌نجه‌ی ئه‌بێ به قهڵهمو
سنگی ئه‌بێ به ده‌فته‌رو
سه‌رو ملی مایكرۆفۆنی به‌رده‌ممانه‌و
خوێنه‌كه‌یشی چرای سووری
داگیرساوی نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی
ئه‌و خه‌ڵكه‌یه.
ئاماده‌یه… له (سه‌ر)ماندا ئاماده‌یه.
وه‌كوو عه‌شق بۆ ئازادی
وه‌كوو په‌یام بۆ دوارۆژو
وه‌كوو باران ئاماده‌یه.
لێره بین‌و لێره نه‌بین
ئه‌و لێره‌یه.
خۆی یهكێكهو ههزارانهو
ههزارانهو خۆی یهكێكهو
له‌گه‌ڵماندا وره‌ی شاخه‌و
بۆ چركه‌یه‌ك
ئه‌م مێژووه جێناهێڵێ
زیندووێتی وا له په‌یامدا
نه‌ك جه‌سته‌دا.
مانه‌وه وا له‌و زه‌نگه‌دا
كه به‌رده‌وام لێ ئهداتو
كه به‌رده‌وام رێ ئهكاتو
به‌رده‌وامیش ئاڵای خۆر‌و
ئاڵای شه‌هیدو ئاڵاكه‌ی
ئه‌و هه‌ڵئه‌كا!
*
دوو باڵنده هێلانه‌كه‌یان چێ ئه‌كرد
پووشیان هێنا، پووش له كازیوه‌ی هه‌واری
قاسملوو بوو!
دوو منداڵی سه‌ر قۆچكهتاشی شوكاكی
كۆلارهیهكیان هه‌ڵئه‌دا، كۆلاره‌كه كاغه‌زه‌كه‌ی
له ره‌شنووسی بیره‌وه‌ری قاسملوو بوو.
دوو دڵداری جێژوانێ له “بانه”دا
سوێندیان بۆ یه‌كتری ئه‌خوارد، سوێنده‌كه‌یان
به جامانه‌و به كڵاوی قاسملوو بوو.
دوو زیندانی له ناو ژووری سێداره‌دا
به ده‌نگی به‌رز گاڵته‌یان به مه‌رگ ئه‌كرد
هه‌ره دیاری ئه‌و گاڵتانه
نوكته‌یه‌كی به‌جێماوی قاسملوو بوو.
له یه‌كه‌م رۆژی مه‌شقدا
یه‌كه‌مجار بوو، ده‌ستێك بێت‌و
پێشمه‌رگه‌یه‌ك فێری ته‌قه بكات
ئه‌ویش ده‌ستی قاسملوو بوو!
لێره چه‌ندین مێژووی بچووك بچووك هه‌بوون
چیانكهو پێیان نه‌ئه‌گرت
تا رهوڕهوهیهك په‌یدا بوو
به‌وه‌وه فێری رۆیشتن بوون
ئه‌ویش ره‌وڕه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی قاسملوو بوو!
قاسملوو له سله‌یمانی بۆ یادگار
قه‌ڵه‌مێكی به‌جێهێشتووه
هه‌موو ساڵێ له دووی رێبه‌نداندا
ئه‌م قه‌ڵه‌مه له‌سه‌ر گۆیژه
شێعرێك ئه‌نووسێ!
له‌سه‌ر شووره‌ی ئامه‌د بۆ یادگار
مه‌شخه‌ڵ دانێكی داناوه
هه‌موو ساڵێ له یادی شێخی پیراندا
ئه‌م مه‌شخه‌ڵه دائه‌گیرسێ!.
قاسملوو له‌وبه‌ر “خابور”یش
به رووكاری قامیشلوودا
دره‌ختێكی خۆی رواندووه
هه‌موو ساڵێ ئه‌م دره‌خته
له یادی پۆلێ ئه‌ستێره‌ی قوربانیدا
گوڵی خوێن‌و
هێشووی تیشك‌و ئه‌وین ئه‌گرێ!
*
جووتێ شیعری نێره‌و مێیهم
كه پیر نابن‌و هه‌ر گه‌نجن
هه‌موو ساڵێ له دیوانێكی تازه‌دا
كچیان ئهبێو كوڕیان ئهبێو
شاخیان ئهبێو مانگیان ئهبێو
رووبار‌و شه‌قامیان ئهبێو
وه‌لێ له ناو هه‌موویاندا
جوانترینیان سروودهكهی قاسملووه!
شێرکۆ بێکه‌س، سلێمانی
12/7/2010