چواره‌مین كۆنگره‌ی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان له‌ ئانكارا به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات

0
851

ڕۆژی كورد :
چواره‌مین كۆنگره‌ی گشتیی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان “HDP” ی‌ باكووری كوردستان له‌ شاری ئانكارا پێته‌ختی وڵاتی توركیه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به‌ كار و چالاكییه‌كانی هێنا و هه‌ر كام له‌ به‌ڕێزان خاتوو “په‌روین بۆڵدان” و ڕێزدار “مێدحه‌ت سانجار” وه‌كوو هاوسه‌رۆكی نوێی ئه‌و پارته‌ دیاریكران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی شۆبات كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی گه‌لانی دێموكراتیكی باكووری كوردستان له‌ شاری ئانكارا به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستانی باكوور و به‌ هاوبه‌شیی ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌وان و چالاكیی سیاسی و ئه‌ندامانی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان به‌ڕێوه‌چوو و له‌ ڕێژه‌ی گشتی ١٠١٨ ئه‌ندامی به‌شدار له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌ كۆی گشتیی ٨٣٨ ده‌نگ هه‌ر كام له‌ خاتوو په‌روین بۆڵدان و هاوڕێی تێكۆشه‌ر مێدحه‌ت سانجار به‌ هاوبه‌شی وه‌كوو هاوسه‌رۆكی نوێی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان بۆ چه‌ن ساڵی داهاتوو دیاریكران. كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دێموكراتیكی گه‌لانی باكووری كوردستان به‌ دروشمی “به‌ره‌و داهاتوو” به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به‌ كار و چالاكییه‌كانی خۆی هێنا و به‌رنامه‌ و پێڕه‌و و دیسیپلینی ئه‌نجۆمه‌نی ڕێكه‌وتنه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی بۆ ده‌وری داهاتوو له‌ ناوچه‌كه‌دا دیاریكران. جێگای ئاماژه‌ پیدانه‌ كه‌ ڕێزدار مێدحه‌ت سانجار به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌ی نۆسه‌یبین و خاتوو په‌روین بۆلدان له‌ دایك بووی گه‌وه‌ڕ سه‌ر به‌ ناوچه‌ی جووله‌مێرگ له‌ باكووری كوردستانه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوی ئێران جارێكی دیكه‌ كه‌وته‌ ناو پوخته‌ی لیستی ڕه‌شی كۆمیته‌ی تایبه‌تی جێبه‌جێكاری ئابووری”FATF”
بابەتی دواترڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی رۆژی كورد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.