ڕۆژی كورد :
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ كۆتایی پێهێنان به ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی هیچ ده‌رئه‌نجامێكی به دواوه نه‌بووه. له درێژه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له به‌غدا باس له كوژران و بریندار بوونی كۆمه‌ڵێكی دیكه بڵاو كراوه‌ته‌وه. هاوكات گرژ و ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵاتی عێراقیش به‌رده‌وامه.
هه‌ڵسووكه‌وتی ناڕه‌وای هێزه
زێڕه‌ڤانییه‌كانی عێراق، شانبه‌شانی هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی عادل عه‌بدۆلمه‌هدی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراقی فێدراڵ بۆ بڵاوه‌پێكردنی ناڕازییان و كۆتایی هینان به گرژ و
ئاڵۆزییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به دوای
خۆیدا نه‌هیناوه. ڕۆژی شه‌ممه ڕیكه‌وتی ٩ی نوامبر به‌غدا و چه‌ن شوێنێكی دیكه
له ناوچه‌كانی عێراق جارێكی دیكه خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاویان به خۆوه بینی.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری رۆیتێرز به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك باسی له كوژرانی لانیكه‌م
٥ كه‌سی دیكه له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی ٩ی نوامبر له شاری به‌غدا كردووه.
چه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری دیكه كوژراوه‌كانیان زیاتر و هه‌تا ٩ كه‌س ناو
بردووه، ٦ كه‌س له به‌غدا و ٣ كه‌سی دیكه له به‌سره گیانی خۆیان له ده‌ست
داوه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م كه‌سانه به هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی خۆیان
له ده‌ست داوه و كوژراون. زیاتر له‌وانه‌ش به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆیتێرز
كه له ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆی له شاری به‌غدا بڵاوی كردووته‌وه زیاتر له ١٥٠ كه‌سی
دیكه له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی ٩ی نوامبر بریندار كراون. هیزه زێڕه‌ڤانییه‌كان
ڕۆژی شه‌ممه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له توند و تیژی توانیویانه به‌شێك له
خۆپیشانده‌ره ناڕازییه‌كان بڵاوه پێبكه‌ن و له ناوچه ناوه‌ندییه‌كانی به‌غدا
پاشه‌كشێیان پێبكه‌ن. له‌م چالاكییه‌دا هه‌ر وه‌ك هه‌نگاوه‌كانی رۆژانی پێشووتر
هێزه زێڕه‌ڤانییه‌كان فیشه‌ك و گازی فرمێسك ڕێژیان به‌رانبه‌ر به خۆپیشانده‌ران
به كار هێناوه.
پۆلیسی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه كه هێزه زێڕه‌ڤانییه‌كان توانیویانه كونترۆڵی هه‌موو
پرده سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر ڕووباری دێجله بێجگه له پردێك به ده‌سته‌وه بگرن.
به پێچه‌وانه‌ی پاشه‌كشێ پێكردنی ناڕازییه‌كان له پرده‌كانی ناوچه ناوه‌ندییه‌كانی
به‌غدا، خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی دیكه عێراق هه‌روا
به‌رده‌وامه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، عادل عه‌بدۆلمه‌هدی ڕۆژی شه‌ممه
ئیقراری به كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵه‌كان و كه‌موكووڕییه‌كانی كردبوو و دانی پێدانابوو،
باسی له گۆڕانكاری یاسایی له هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می حكوومه‌تداری دا كردبوو، وه‌بیری
هێنابوونه‌وه كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه بووه‌ته هۆی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی
پێویستی چاكسازی و گۆڕانكاری له پڕۆسه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پارته سیاسییه‌كانی عێراق
دا. هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كردبوو كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
هه‌رچی زووتر پێویسته كۆتایی پێ بهێنرێت و ڕه‌وتی ئاسایی ژیان سه‌ر له نوێ ده‌ست
پێبكاته‌وه.
پێویسته وه‌بیربهێنرێته‌وه كه خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق هه‌ر له
سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبره‌وه له به‌غدا و دواتر له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستی
پێكرد. خۆپیشانده‌ران خوازیاری چاكسازی سیاسی و هاوكات به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی
ئابووری له‌م وڵاته بوون. هه‌ر وه‌ك باس كرا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ره‌تا له به‌غدا
پێته‌ختی عێراقی فێدراڵ ده‌ستی پێكرد و دواتر زۆر به خێرایی به‌ره‌و شاره گه‌وره‌كانی
دیكه‌ی ئه‌م ولاته په‌ره‌ی ئه‌ستاند و هه‌موو ناوچه‌كانی گرته‌وه. به پێی
ئاماری ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان له ڕه‌وتی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا تا ئێستا
لانیكه‌م ٢٨٠ كه‌س كوژراون و زیاتر له ١٢٠٠٠ كه‌س بریندارن.